کەجەکە و تورکیا یەکتری بە کوژرانی دیلە تورکییەکان تۆمەتباردەکەن

SNN
13 دیلی تورکیا کە پۆلیس و سەرباز و میتیان لەنێودابووە، لەمیانی شەڕ و پێکدادانەکانی هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەدا کوژراون و ئەو دوو لایەنەش یەکتری بە کوشتنی ئەو کەسانە تۆمەتباردەکەن.
كۆما جڤاكێن كوردستان، كه‌جه‌كه، رایگەیاند، تورکیا لە چیاى گارە لە ڕێگەى فڕۆکەکانیەوە سەرجەم دیلەکانى خۆى کوشت و بۆردوومانی ئه‌و شوێنه‌ی كردووه كه سه‌ربازه دیله‌كانی خۆی لێبووه.
لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: ماوه‌ی چوار بۆ شه‌ش ساڵه پارێزگاریمان له دیله‌كان كردووه و نه‌مانهێشتووه زیانیان پێبگات، به‌ڵام له‌وكاته‌ی توركیا بۆردوومانیكردووه 13 دیل له‌وێ بوون و سه‌رجه‌میان كوژران. دیله‌كان له پۆلیس و سه‌رباز و میت پێکهاتبوون و توركیاش مه‌به‌ستی بوو دیله‌كانی خۆی بكوژێت و دواجار لە رێگەى بۆردومانەکانیەوە سەرجەمی كوشت.
هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كان داوایان له‌توركیا كرد هێرشه‌كان ڕابگرێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و دیلانه، به‌ڵام توركیا درێژه‌ی به هێرشه‌كان دا، بۆیه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له كوژرانی ئه‌و دیلانه خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیایه.
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا پەکەکەی بە کوژرانی ئەو دیلانە تۆمەتبارکرد و وتی: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانمان 13 هاووڵاتی بێتاوانی بێچەکی تورکیا گولەبارانکران، 12 لەو کەسانە فیشەک نراوە بە ناوچەوانیانەوە و یەکێکی دیکەش فیشەک بەر شانیکەوتووە و دواتر تەرمەکانیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دۆزرانەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









