ئەنجوومەنی دادوەری لەسەر سزادانی دەستگیركراوانی بادینان هاتەدەنگ

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادان و دەستگیرکردنی پێنج چالاکوان و رۆژنامەوانی بادینان بڵاوکردەوە و دەڵێت :دادگاییكردنی ئەو دەستگیرکراوانە به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف بووە و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه.”
دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ب.راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه:
دوێنێ رێكه‌وتی 16/2/2021 داوای ژماره (47/ج 2 / 2021) كه تایبه‌ت بوو به بینینی كه‌یسی چه‌ند تۆمه‌تبارێك، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌ده‌گی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چوو. به پێی یاساش سه‌رۆكی یه‌ده‌گ له كاتی نه‌بوونی سه‌رۆكی دادگا، شوێنی ده‌گرێته‌وه چونكه سه‌رۆكی دادگا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و ئه‌و كه‌یسه هه‌ر له دادگای تاوانی هه‌ولێر / 2 به‌ڕێوه چووه و ره‌وانه‌ی دادگایه‌كی دیكه نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕیز و نوێنه‌ری كۆنسولی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه دادگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رێكاری یاساییش هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌و بڕیاره‌و بێگومان پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه تانه پیشكه‌ش به دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئیتر پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ده‌كرد.
هیوادارین ئه‌و جۆره لێدوانانه نه‌درێن تاوه‌كو بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌ند كه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه ده‌رده‌چێت و دادگای پێداچونه‌وه‌ش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌دات به پێی یاسا.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
17/2/2021
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









