حه‌شدى شه‌عبى: تۆمه‌تباركردنى ئێمه بۆ شاردنه‌وه‌ى شكستى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێره

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حه‌شدى شه‌عبى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی رایده‌گه‌یه‌نێت: تۆمه‌ته‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رامبه‌ر ئێمه پوچن، ده‌شڵێت: “تۆمه‌تباركردنى ئێمه به مووشه‌كبارانكردنى هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ى شكسته ئه‌منییه‌كانى خۆیانه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه مووشه‌كبارانى هه‌ولێرمان كردووه، به‌ڵام ئه‌م تۆمهتباركردنانه پوچن، هه‌مووان ده‌زانن كه پارتى چه‌ند رقى له ئێمه‌یه”.
وتیشى: “ئه‌وه ئێمه‌بووین كه پلانى پارچهپارچهكردنى عێراقمان له‌لایه‌ن پارتى دیموكراته‌وه شكستپێهێنا، ئه‌مه‌ش لاى هه‌مووان روونه”.
له‌باره ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه مووشه‌كه‌كانى لێوه ئاراسته‌كراون بۆ هه‌ولێر وتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌و ناوچانه‌ى كه مووشه‌كه‌كانى لێوه ئاراسته‌كراوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌یه، جگه له هێزى خۆیان نه حه‌شدى شه‌عبى نه هیچ هێزێكى تر‌ى تێدا نيیه، له‌به‌ر ئه‌وه تۆمه‌تباركردنى ئێمه بۆ داپۆشینى شكستى دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانى خۆیانه”.
شه‌وى دووشه‌ممه 15ى شوبات، له دوورى چوار كیلۆمه‌تر له شارى هه‌ولێر چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر كران، له ئه‌نجامدا سێ هاووڵاتى مه‌ده‌نى، پێنج بهڵێندهرى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نۆ سه‌ربازى ئه‌مریكى برینداربوون.
له‌دواى هێرشه‌كه به‌شێك له میدیاكان و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان حه‌شدى شه‌عبیان به ئه‌نجامدانى تۆمه‌تبار كرد و رایانگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان له دووزه‌وه كه ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبیه ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









