“رێككه‌وتنى كۆتایی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وت ماوه‌ته‌وه”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا گفتوگۆكانى نێوان شاندى هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى سۆمۆ بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوهام عه‌قیلى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى نه‌سر به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “تا ئێستا گفتوگۆكانى نێوان شاندى باڵاى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق”.
وتیشى: “لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته هه‌رێم ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى بكات، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌یه‌وێت به‌پێى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان داهاته‌كه‌ى راده‌ستبكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وت ماوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا هه‌ردوولا به گه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كه‌ن”.
كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، به‌رده‌وامن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه”.
پێشتر میاده نه‌جار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌و ده‌قه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دیاریكراوه به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌ڵام ناتوانێت له‌وه زیاتر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات”.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت راده‌ستنه‌كردنى زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، میاده نه‌جار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم تواناى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان رۆژانه ته‌نیا 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌پێى خه‌مڵاندنه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆ، له‌و رێژه‌یه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌یه، 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى بۆ به‌كاربردنى رۆژانه‌یه، ئه‌وه‌ى كه ئه‌مێنێته‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته كه رادهستدهكرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









