هاوسەرۆکانی یەکێتی: مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کاری لە پێشینەی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

كۆبوونهوى عهمار حهكیم، سهرۆكى رهوتى حیكمهى نیشتمانى عێراق لهگهڵ هاوسهرۆكانى یهكێتى له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
هاوسەرۆکانی یەکێتی جەختدەکەنەوە لە ڕەخساندنی دیالۆگێکی بنیاتنەرانە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوسەرۆکان دەڵێن “هانی هەمووان دەدەین بۆ هەماهەنگیی و دیالۆگی جدیی وەک بەشێک لە داكۆكی و بەرگری لە دیموكراسی و فیدراڵیی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی پاراستن و زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد”.
ئەمڕۆ شەممە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای هاوپەیمانیی عێراقییون بە سەرۆکایەتیی سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی تەیاری حیکمەی نیشتیمانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییون.
لە دیدارێکدا لەژێر ڕۆشنایی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستایەتییەکانی نێوان هەردوولا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو بۆ داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی جەختیان لەسەر گرنگیی بەشداری هەموو لایەنەكان بە کورد، شیعە و سوننەوە کردەوە كە ڕۆڵی كارایان هەیە لە پرۆسەی سیاسی و خاوەن بەرژەوەندیی ڕاستەقینەن لە بەرەوپێشبردنی كاروانی دیموكراسی لە وڵاتدا.
هاوسەرۆکان ئاماژەشیان بە ڕۆڵ و هەڵوێستی نیشتیمانیی سەماحەتی سەید عەمار حەکیم کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان.
داواشیانکرد کە هەوڵەکانی لەو پێناوەدا بەردەوام بێت بە تایبەت لە چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە کاری لە پێشینەی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هاوسەرۆکان ویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکانی و لەم هەلومەرجەشدا هانی هەمووان دەدات بۆ هەماهەنگیی و دیالۆگی جدیی وەک بەشێک لە داكۆكی و بەرگری لە دیموكراسی و فیدراڵیی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی پاراستن و زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد.
لەو رووەشەوە ئاماژەیان بە ڕۆڵی یەکێتیی کرد بۆ بەردەوامی هەوڵ و هەنگاوەکان لەگەڵ هێز و لایەنە کوردی و عێراقییەکان لە پێناو ڕەخساندنی دیالۆگێکی بنیاتنەرانە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و لابردنی کۆسپەکانی بەردەمیان بە ئامانجی ڕێککەوتنی یەکلاکەرەوە لە چوارچێوەی دەستوور.
ڕاشیانگەیاند کە پێویستە دیالۆگی ڕاشکاوانە لەسەر زەمینەیەكی بەهێزی متمانەكردن بەیەكتر دابمەزرێت و بەرژەوەندییە کەسیی و ململانێ سیاسییەکان وەلابنرێن تاوەکو چیتر قووت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان نەکرێنە قوربانیی ئەو ململانێیانە.
لای خۆشییەوە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم ئاماژەی بەو پەیوەندییە مێژوویی و بەهێزەی نێوانیان کرد لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیانە و بناغەکەی لەلایەن شەهیدی میحراب و ڕەوانشاد مام جەلال داڕێژراوە و هەنگاوی گەورە و گرنگی لێ بەرهەمهاتووە و داواشیکرد پێکەوە درێژە بەو ڕێبازە بدەن.
سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم گرنگیی ڕۆڵی نیشتمانیی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەم بارودۆخە ناسکەدا دووپاتکردەوە لە پێناو ڕێگرتن لە گەورەبوونی کێشەکان و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و لێکنزیککردنەوەی تێڕوانین و بۆچوونەکان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









