سه‌رچاوه‌ى تووشبوونى پێنج تووشبووهكهى كۆرۆناى گۆڕاو له هه‌ولێر نادیاره

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ولێر بووه‌ته سێ به‌رامبه‌ر، ده‌شڵێت: “به‌دواداچوون به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونى ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ى كه ئه‌مڕۆ تووشبوونیان به كۆرۆناى گۆڕاو پشتڕاستكرایه‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ژماره‌ى نه‌خۆشانى تووشبوو به كۆرۆنا به‌ره‌و زیادبوون رۆیشتووه له پارێزگاكه‌مان، چونكه له رۆژانى رابردوودا 10 بۆ 15 حاڵه‌تى نوێ تۆمارده‌كران، ئێستاش به پێچه‌وانه‌وه رێژه‌ى تووشبوون بووه‌ته سێ به‌رامبه‌ر، چونكه رێژه‌ى تووشبوون رۆژانه ده‌گاته 50 حاڵه‌تى نوێ”.
له‌باره‌ى ئه‌و پێنج حاڵه‌ته نوێیه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ كه ئه‌مڕۆ تۆماركران د. دلۆڤان محه‌مه‌د وتیشى: “تووشبووه‌كان له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ى تێدایه، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 40 ساڵدایه، له ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان”.
سه‌رچاوه‌ى تووشبوونى ئه‌و نه‌خۆشانه تا ئێستا نادیاره، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “به‌دواداچوونه‌كانمان چڕكردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین سه‌رچاوه‌ى تووشبوونى ئه‌و نه‌خۆشانه چییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ ئه‌گه‌رى زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و شه‌پۆلى نوێى تووشبوون ده‌ستپێكردووه و له‌و باره‌یه‌وه د. دلۆڤان محه‌مه‌د ئاشكرایده‌كات: “نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 40 قه‌ره‌وێڵه‌ییان ئاماده‌كردووه بۆ چاودێریكردنى چڕى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له ئه‌گه‌رى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “كیتى پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ پشكنینى تووشبووانى كۆرۆناى گۆڕاو”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









