عه‌مار حه‌كیم بۆچى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كورد كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانى هه‌رێمى كردووه؟

SNN
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: عه‌مار حه‌كیم هاتووه بۆ نزیككردنه‌وه‌ى كورد و شیعه‌كان بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانى، ده‌شڵێت: “له عێراق حوكمڕانییه‌كى سه‌قه‌ت هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى عێراق له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى كۆبووه‌وه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكاندا رایگه‌یاند: “به‌ڕێز عه‌مار حه‌كیم هاتبوو بۆ نزیككردنه‌وه‌ى كورد و شیعه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا زۆرینه‌یه‌كى كورد و سووننه و شیعه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك دروستبكه‌ن و دواى هه‌ڵبژاردن بتوانن حوكمى عێراق بكه‌ن”.
وتیشى: “ئێمه پێمانباشه هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى و به‌ڕێز عه‌مار حه‌كیمیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى عێراقى، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راوێژ بكه‌ین، دواتر له‌ناو خۆماندا راوێژ بكه‌ین، گرنگه مه‌رجى سه‌ره‌كیشمان په‌یڕه‌وكردنى مادده‌كانى ده‌ستوور بێت”.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومڕانى عێراق حكومڕانییهتیهكى سه‌قه‌ته، چونكه له پرۆسه‌یه‌كى سه‌قه‌تدا به‌كارهاتووه، تێیدا به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى پێش به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خراوه، ره‌نگه ئێمه‌ش وابین”.
باسى له‌وه‌شكرد: “به‌رپرسه باڵاكانى عێراق سنگ ده‌رده‌په‌ڕێنن و باسى حكومڕانى عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه حكومڕانى ئه‌م وڵاته سه‌قه‌ته”.
له‌باره‌ى مافى كورده‌وه فازڵ میرانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ماف ده‌ستێنرێت نادرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت، كورد پێش دروستبوونى عێراقیش هه‌ر هه‌بووه و ئێمه له عه‌ره‌بى عێراق كۆنترین، به‌ڵام به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ى ئێستا ناتوانین مافه‌كانى خۆمان وه‌ربگرین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









