
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، داعش ریزەکانی رێکدەخاتەوە و هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی عێراق و سوریا.
لە راپۆرتەکەی پێنتاگۆندا بڵاوکراوەتەوە: “داعش بە ئاستێکی کەم توانیویەتی سەرهەڵبداتەوە لەو ناوچانەی کە لە رابردوودا لە عێراق کۆنتڕۆڵیکردبوو، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان و لە بیابان و ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژئاوای بەغدا”.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی شوباتی رابردوودا رایگەیاندووە، داعش لە چیای مەخمور لە بەهێزبوونەوەدایە و دەیەوێت باکوور و رۆژئاوای عێراق کۆنتڕۆڵ بکاتەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمریکا بەدووری دەزانێت داعش خەلافەتەکەی دروستبکاتەوە و کەمبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە سوریا ئاماژەیە بۆ ئەوەی داعش هاوشێوەی رابردووی بەهێزنابێتەوە”.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا پێنتاگۆن باسی لە مەترسییەکانی ئەو زیندانانەی سوریا کردووە کە چەکدارانی داعشی لێ زیندانی کراون و رایگەیاندووە: “مەترسی هەیە زیندانیکراوانی داعش بەکۆمەڵ هەوڵی هەڵاتن بدەن”.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش هێرش و چالاکییەکانیان لە عێراق زیادکردووە و هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵەکانیان لە شەڕی دژ بەو رێکخراوە چڕترکردووەتەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









