“پێداویستییه‌كانى خۆپیارێزى وه‌ك پێویست بۆ قوتابخانه‌كانى هه‌رێم دابیننه‌كراون”

كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەرى کارگێڕى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایدەگەیه‌نێت: پێویستە پرۆسەى خوێندن بەردەوامى هەبێت بە رێکارە خۆپارێزییەکانەوە و حكومه‌تى هه‌رێم بیر له داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌كاته‌وه.
عەبدولخالق ماوەتى، بەڕێوەبەرى کارگێڕى یەکێتى مامۆستایانى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بە SNNى راگەیاند: “بەهۆى ئەوەى نزیکەى ساڵێک دەرگاى قوتابخانەکان داخرابوو کاریگەرى زۆرى لەسەر پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن داناوە، ئەمە وایکردووە کە قوتابیان تووشى دابڕانێکى زۆر ببن لە خوێندن، پاش ئەو هەموو ماوەیهش لە ئێستادا کە قوتابخانە کراوەتەوە پێویستە بە خۆپارێزییەوە بەردەوامى بە پرۆسەى خوێندن بدرێت”.
وتیشى: “پێویسته حكومه‌ت بیر لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكان نه‌كاته‌وه جارێکى دیکە، چونكه زیانى گه‌وره به‌ر پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كه‌وێت”.
بەڕێوەبەرى کارگێڕى یەکێتى مامۆستایانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەوەى ئێمە دەیبینین لە زۆربەى قوتابخانەکان کەلوپەلى تایبەت بە خۆپارێزى وەکو پێویست بۆ قوتابخانەکان دابیننەکراوە ئەوەش جێگه‌ى ره‌خنه‌یه، چونكه لە ئێستا مەترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناى گۆڕاو هەیە”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتی مامۆستایان له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا بڕیاریدا پرۆسه‌ى خوێندن به پابه‌ندبوونى زیاتر به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وامبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









