ئێران ” جارێکی دیکە دانوستان لەسەر رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ناکەینەوە”

ئاڵاى ئەمریکا و ئێران
SNN
ئاژانسی هەواڵەی ئیرنا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، جارێکی دیکە لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی دانوستان ناکرێت.
لە راگەیەندراویکدا کە کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، هەڵسەنگاندن بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی كراوه كه لە 2015 لەنێوان ئێران و پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەڵمانیا (وڵاتانی 5+1) واژووکراوە.
لە راگهیهنراوهكهدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئێران داخراوە بەڕووی دانوستان لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە سیستمی بەرگریی و، تێیدا هاتووە: “دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بابەتەکانی ئەو رێککەوتنەی کراوە هێڵی سووری وڵاتەکەمانە، بەرگریی و مووشەکەکانمان بابەتانێکن دانووستان لەبارەیانەوە نەگونجاوە”.
هەروەها لە راگهیهنراوهكهدا باس لەوەکراوە کە سیاسەتەکانی ئەوپەڕی گوشار کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە دوای دەرچوون لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی سەپاندوونی شکستییان هێناوە و تێیدا هاتووه: “جیهانی داگیرکەر دەبێت بزانێت کە گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی کاریگەری نابێت لەسەر بەرگریی گەلی ئێران. وەک گەڕانەوەی ئەوان بۆ پلانی کردەی هاوبەشی گشتگیر بە بێ هەڵگرتنی سزاکان سوودی نییە، بە پێچەوانەشەوە زیانی دەبێت”.
بە گوێرەی دەستووری ئێران، ئەنجوومەنی شارەزایان کە لە 88 کورسی پێکهاتووە و زانایانی ئایینین، ئەرکیان هەڵبژاردن و چاودێرییکردنی رێبەری وڵاتە کە پێگەکەی ویلایەتی فیقهە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









