تاقیگەیەکی نوێی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی کرایەوە کە رۆژانە دەتوانێت 2 هەزار تێست بکات

SNN
لە مەراسیمێکى تایبەتدا بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى و شاندێک لە فەرمانگەى تەندروستى بەغداوە تاقیگەى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلى والى بەگ تایبەت بە پشکنینى کۆرۆنا فراوانکرا، بە جۆرێک لە ماوەى سێ مانگ تواناى پشکنینى 180هەزار تێستى کۆرۆنای هەیە.
د.سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “کردنەوە و فراوانکردنى ئەم تاقیگەیە دەستکەوتێکى گەورەیە بۆ شارى سلێمانى کە هاووڵاتیان دەتوانن بێبەرامبەر پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجامبدەن”.
وتیشی: “هاوشێوەى ئەم تاقیگەیە لە ئیدارەى گەرمیان سبەینێ دەکرێتەوە و لەوێش ڕۆژانە دەتوانرێت 500 بۆ 1000 پشکنین ئەنجامبدرێت”.
بەوتەی د. سەباح، لە ساڵى رابردوو و لەم کاتەدا کە یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا دەستنیشانکرا نەدەتوانرا زیاتر لە 150 تێستى کۆرۆنا بکرێت بەهۆى نەبوونى کەلوپەل و تاقیگەى پێویستەوە، بەڵام لە بەیانییەوە دەتوانین رۆژانە زیاتر لە 2000 پشکنین ئەنجامبدەین کە ئەمە تواناکانى بردە پێشەوە بۆ دە هێندە زیاتر بەراورد بە ساڵى پار.
لە بارەى کۆرۆناى گۆڕاوەوە بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند “تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکى کۆرۆناى گۆڕاو لە شارى سلێمانى تۆمار نەکراوە ئەوەى هەیە چەند کەیسێکى گوماناوییە و نمونەیان لێ وەرگیراوە و رەوانەى تاقیگە کراوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەگەرى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو شوێن و نەخۆشخانەش دیارى کراوە بۆ ئەو حاڵەتانە لە ئەگەرى تۆمار کردنیدا”.
د.سەباح هەورامى روونیشیکردەوە “حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ بڕە بودجەیەکى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆناى خەرج نەکردووە بۆ ساڵى 2021 کە لێرەوە داوا دەکەین ئەو بودجەیە لە نزیکترین کاتدا رەوانە بکرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









