کۆشکی سپی: بەمنزیکانە راپۆرتی کوژرانی جەمال خاشقچی بڵاودەکەینەوە

SNN
کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت “لە نزیکترین کاتدا راپۆرتی هەواڵگریی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بڵاو دەکەینەوە”.
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەوەشی ئاماژە پێداوە “ناوەڕۆکی گفتوگۆی تەلەفۆنیی جۆو بایدن و شای سعودیەش بڵاودەکەنە کە ئەویش بەمنزیکانە ئەنجامدەدرێت”.
جین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: “دوای وەرگرتنی رەزامەندی و هەڵگرتنی نهێنییەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی، بەمنزیکانە راپۆرتی کوشتنی خاشقچی ئاشکرا دەکرێت”.
جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤان و کۆنە بەرپرسی سعودیە لە رۆژی 2ی ئۆکتۆبەری 2018 لە نێو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا.
سەرەتا بەرپرسانی سعودیە نکۆڵیان لەوە دەکرد کە خاشقچی لە نێو کونسوڵخانەی ئەواندا کوژرابێت، بەڵام سێ هەفتە دوای دیارنەمانی خاشقچی دواجار سعوودییەکان دانیان بەوەدا نا کە رۆژنامەنووسەکە لە کونسوڵخانە کوژراوە.
ئەوکات میدیای فەرمی سعودیە رایگەیاند جەمال خاشقچی لە ئاکامی شەڕ لەگەڵ ستافی ناو کۆنسوڵخانەکە کوژراوە، شا سەلمان بڕیاری لادانی ئەحمەد ئەسیری، جێگیری سەرۆکی هەواڵگری سعودیە و سعود ئەلقەحتانی، راوێژکاری خۆی دەرکرد.
جیا لەمە 18 کەسیش دەستگیرکران کە 15 کەسیان ئەوانەن گومان دەکرا بۆ کوشتنی خاشقچی رەوانە کرابن، دووانیان ستافی کۆنسوڵخانە و یەکێکی دیکەیان شوفێری کۆنسوڵخانە بوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









