تەندروستی جیهانی چەند نیشانەیەکی دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

کۆرۆنا پشکنین
SNN
چەند توێژەرێکی ئەوروپی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەزاران تووشبووی کۆرۆنا لە ئەوروپا پاش چاکبوونەوەیان چەند نیشانەیەکی ترسناک و ماندووکەریان تێدا دەرکەوتووە و بۆیە وامان لێهاتووە بڵێن نەخۆشی کۆرۆنای درێژخایەن.
ئەم توێژەرانە کە راپۆرتێکیان پێشکەش بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە و دواتر وەک راپۆرتێک لەژێر ناونیشانی “نیشانەکانی دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا” بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە لە هەر 10 نەخۆشێک یەک کەسیان دوای 12 هەفتە لە چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسەکە هەست بە هیلاکی و ماندوێتی دەکەن، تا ئاستی سەرگێژخواردن و بێهیزی.
مارتن ماکی هۆ پزیشک لە روانگەی ئەوروپی و رێنیشاندەری سیاسەتی پزیشکی لە ئەوروپا لە ئامادەکردنی راپۆرتێکدا ئەوە رووندەکاتەوە، ئەوەی ئێمە تێبینیمانکردووە هەندێک لەو کەسانەی کە لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە دوای ماوەیەک چەند نیشانەیەکی وەک، ئازاری ماسولکە، بێهێزی، ئازاری سنگ، سەرگێژخواردن، بێهێزی، تەنگەنەفەسی وئاڵۆزی لە مێشک و بیرکردنەوەیان روودەدات، بۆیە ئێمە لەم حاڵەتەدا دەڵێن کۆرۆنای درێژخایەن، و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری و کار دەبێت.
ماکی هۆ، ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە گوێ لەو کەسانە بگرین دوای چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا و بە وردی بزانین چ کێشەیەکیان دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە هەیە، بۆئەوەی بتوانرێت پزیشکی تایبەتمەند بەپێی جۆری کێشەکەی چارەسەری بۆ بکات، لەکاتی ئێستاشدا دوا لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین کراوە کە جۆرە ڤاکسینێکی نوێ و کاریگەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە تا بتوانرێت زیاتر کۆنترۆڵمان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









