سه‌میر هه‌ورامى: چاوه‌ڕێى ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى دووه‌مى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ین

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى یه‌كشه‌ممه شاندى هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا، ده‌شڵێت: “ئێمه چاوه‌ڕێى ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى دووه‌مى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌میر هه‌وارمى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى دانووستانكارى هه‌رێم له به‌غدا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانى سه‌باره‌ت به داهاتى هه‌رێم، داتاى فرۆشتنى نه‌وت و رێژه‌ى فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به حكومه‌تى ناوه‌ندى كردووه”.
وتیشى: “ئێمه چاوه‌ڕێى ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى دووه‌مى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ین، به‌پێى زانیارییه‌كانمان بودجه‌كه به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم ره‌وانه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێین ره‌شنووسێك ئاماده‌بكرێت كه بڕگه‌كانى 10 و 11ى له‌خۆگرتووه كه به چه‌قى ناكۆكى نێوان هه‌رێم و به‌غدا داده‌نرێت”.
سه‌میر هه‌ورامى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى شاندى هه‌رێم له‌باره‌ى راده‌ستكردنى نه‌وت و داهات ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “دواى ئاماده‌كردنى ئه‌و ره‌شنووسه به‌و دوو بڕگه‌یه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر كۆى پرۆژه یاساكه ده‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، هه‌رێمى كوردستانیش پابه‌ندبوونى خۆى دووپاتكردووه‌ته‌وه به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان”.
به وته‌ى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم: “حكومه‌تى هه‌رێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رازییه به‌و پابه‌ندییانه‌ى كه ده‌ستوورى عێراق بۆ هه‌رێم دایناون، له ئێستادا شانده‌كه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقن، له‌به‌ر ئه‌وه پێیانوایه، جیاوازییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند زیاتر سیاسیین نه‌وه‌ك ته‌كنیكى”.
سه‌میر هه‌وارمى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “سبه‌ى یه‌كشه‌ممه شاندى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، پێش ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









