نەتەوە یەکگرتووەکان: نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە یەمەن گەورەترین برسێتی دروستکردووە لە مێژوودا

منداڵانی یەمەن
SNN
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “زیاتر لە 16 ملیۆن هاووڵاتی یەمەنی کە نیوەی ژمارەی دانیشتوانەکەیەتی، بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنن، هاوکات 5 ملیۆنیان لە سەروبەندی قات و قڕیدان”.
مارک لوکوک بەرپرسی هاوکارییە مرۆییەکان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت “80٪ی یەمەنییەکان پێویستیان بە یارمەتییە، زیاتر لە 400 هەزار منداڵیش خوار تەمەنی 5 ملیۆن ساڵیی دەناڵینن بەدەست بەرزترین ئاستی بەد خۆراکییەوە”.
دەشڵێت: “جەنگی شەش ساڵەی ئەو وڵاتە یەمەنی تووشی کارەساتێکی گەورەی برسێتی کردووە کە لە مێژوودا بێوێنەیە و گەر فریا نەکەوین، ئەمساڵ 1.2 ملیۆن منداڵی یەمەنی تووشی کارەساتی بەد خۆراکیی دەبنەوە”.
ئەو بەرپرسەی یوئێن ئاشکرایکردووە “بە نیازن لە رێگەی کۆمەکێکی نێونەتەوەییەوە بڕی 3.85 ملیار دۆلار کۆ بکەنەوە کە بەگوێرەی رۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی “یەمەن ریزبەندی 113ی گرتووە کە پلەی کۆتایی هەژارترین وڵاتە لە رووی ئاسایشی خۆراکەوە”.
ناوەڕاستی ئەم مانگەش پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، WFP لەبارەی رەوشی خراپی سووریاوە هۆشداری دا و رایگەیاند، 12 ملیۆن و 400 هەزار کەس ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە و بەئەستەم ژەمە خۆراكی رۆژانەیان دەستدەکەوێت.
جێسیکا لۆوسەن وتەبێژی WFP رایگەیاند: بەگوێرەی داتا و ئامارەکانیان، کە بۆ ساڵی 2020 ئەنجامیانداوە، لەسەدا 60ی دانیشتوانی سووریا ئاسایشی خۆراکیان مسۆگەر نییە، بەراورد بە ساڵی 2019 رێژەی برسیەتی زۆر زیادیکردووە، ساڵی 2019 نۆ ملیۆن و 300 هەزار کەس لە دانیشتووانی سووریا کێشەی نەبوونی خۆراکیان هەبووە، بەڵام بۆ ساڵی 2020 ئەو ژمارەیە بۆ 12 ملیۆن و 400 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









