ئەندام پەرلەمانێک باس لە سودەکانی هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریکی دەکات

ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریکی
SNN
نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە سودی هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی دەعمکراو یاخود لێدراوی ئەمریکی دەکات، لە ژێر ئەو مەرجانە کە حکومەتی عێراقی دایدەنێت بۆیان.
جەودەت دەڵێت: هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی لێدراو بۆ ناو خاکی عێراق، هەلی کاری زۆر باش بۆ گەنجانی عێراق دەرەخسێنێت چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت لەنێو خاکی عێراقدا چاکبکرێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی پاراستنی دراوی قورسی وڵاتەکە، چونکە پارە لە عێراقەوە ناچێتە وڵاتانی دراوسێ تا ئەو ئۆتۆمبێلانەی تێدا چاکبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پیشەی سەربەخۆ لە عێراقدا زیاتر دەبێت و گەشەی زیاتریش بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ شارەزای گەنجانی عێراق لە بواری ئۆتۆمبێلدا.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنووریەکانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیران 22 شوبات بڕیاریاندا بەهێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریکی بۆ نێو خاکی عێراق، بەمەرجێک مۆدێلی لە 2018 بەرەو سەرەوەبێت و لە نێو خاکی عێراقیشدا زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکە چاکبکرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









