
وەزارەتی پێشمەرگە
SNN
سەرچاوەيەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕايگەياند، “بەهۆی کیشەيەکی بانکی کاتی دابەشکردنی سێ موچەی ليوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دواخراوە”.
بەپێی زانيارييەکانی SNN کە لە سەرچاوەيەک لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکەوتووە،” ئەمریکییەکان ئەو سێ مووچەیە دەدەن و پەشیمان نەبوونەتەوە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکەوە لە هەژماری بانکی و گواستنەوەی پارەکە لە ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە”
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە،” تا پارەکە لە ئەمریکاوە نەگاتە هەرێمی کوردستان بێگومان نایەتە نێو هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگەوە”دەشڵێت، “نە ئەمريکا و نە وەزارەتی پێشمەرگە لە بڕيارەکە پەشيمان نەبوونەتەوە”.
ڕۆژی 21ی شوبات وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند،” بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن و کێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەرکراوە و لە مانگی ئازارەوە بەبێ لێبڕین مووچەکانيان دابەشدەکرێت.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









