بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، رێژەی هەڵاوسانی لە عێراق بەرزکردووەتەوە

دینار و دۆلار
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكییەوە، ڕێژەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە و نرخی سەرجەم كاڵاكان زیادیكردووە.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: دوای سێ مانگ لە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، ڕێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەدوایین مانگی ساڵی ڕابردوودا نرخی سەرجەم كاڵاكان بەڕێژەی 3.3% زیادیكرد.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق وتیشی: “هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێك لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسان لە عیراق بۆ مانگی كانوونی دووەم بڵاودەكەنەوە”.
هنداوی ئاماژەی بەوەشکرد: قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر مامەڵەی ڕۆژانە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، تەنانەت لەسەر فرۆشتنی دۆلاریش لە لایەن بانكی ناوەندییەوە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









