مهزڵوم كۆبانى: ئامادهین لهگهڵ توركیا دابنیشین و گفتوگۆ بكهین

مهزڵوم كۆبانى، فهرماندهى گشتى هێزهكانى سوریاى دیموكرات | فۆتۆ: DELIL SOULEIMAN/AFP via Getty Images
SNN
فهرماندهى گشتى هێزهكانى سوریاى دیموكرات رایدهگهیهنێت: ئامادهین لهگهڵ توركیا دابنیشین و گفتوگۆ بكهین، دهشڵێت: “ئێمە هەڕەشە نین بۆ سەر تورکیا”.
ئهمڕۆ دووشهممه مهزڵوم كۆبانى، فهرماندهى گشتى هێزهكانى سوریاى دیموكرات له نوێترین چاوپێكهوتنیدا لهگهڵ دهنگى ئهمریكا رایگهیاند: “ئێمه دەمانەوێت ئارامی هەبێت و کێشە هەرێمییەکان چارەسەربکرێن، لە نێواندا کێشەکان لەگەڵ تورکیا، دەمانەوێت هاوکاربن و نەهێڵن جارێکی دیکە ئارامی ئەم هەرێمە تێکبچێت لەلایەن هێزی دەرەکی و دراوسێکانمان دەستوەردان لە هەرێمەکەماندا نەکەن”.
وتیشى: “ئێمه دهمانهوێت هێزی ئەمریکا لێرە بن و پـێکەوە لەدژی تيرۆریزم کاربکەین و ئەوانیش بە ئەرکی خۆیان هەستن، ئەمە شتێکی سەرەکی بەپەلەن، بەداخەوە بەڕێوەبەرایەتی پـێشوو رێگەی لە هێرشەکان نەگرت، بۆیە دەبێت ئەمە دووبارە نەبێتەوە هەتا خەڵکی ئەم هەرێمە بە ئارامی بژین، بۆ دواڕۆژی سیاسی هەرێمەکەش پـێویستە پشتگیریـیەکی باش لە بەڕێوەبەرایەتی سڤیلی و سیاسی هەرێمەکە بکرێت”.
فهرماندهى گشتى هێزهكانى سوریاى دیموكرات ئهوهشى خستهڕوو: “پـێشتر و ئێستاش دەیڵێینەوە ئێمە هەڕەشە نین بۆ سەر تورکیا و تورکەکانیش ئەوە لە ئێمە باشتر دەزانن، بەڵکو بە پـێچەوانەوە تورکیا هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی ئێمە و داگیری کردووە و خەڵکی ئێمەی ئاوارەکردووە، ئێمە بۆ جارێکیش هێرشمان نەکردووەتە سەر تورکیا”.
ئهوهش روونهدهكاتهوه: “سیاسەتی ئێمە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا نەگۆڕاوە، ئەو شەڕەی تورکیا لەگەڵ هێزێکی کوردستانی هەیەتی ئێمە لایەنێک نین تیایدا، ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی وتووێژ کێشەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا چارەسەربکرێن، بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمریکا دەتوانێت لێرەدا رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت و ئێمەش لای خۆمانەوە ئامادەین”.
له وهڵامى ئهو پرسیارهى، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا بانگهێشتتان بكات بۆ وتووێژ لەگەڵ تورکیادا ئێوە ئامادەن دهستبه گفتوگۆ بكهن؟ مهزڵوم كۆبانێ دهڵێت: “بەڵێ ئامادەین، وەکو دەزانن ناوچەی ئێمە داگیرکراوە و دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا چارەسەربکەین، بۆیە ئامادەین بۆ وتووێژ و هیچ کۆسپی گەورە نییە رێگربێت لە بەردەم چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی وتووێژەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









