نوێنەرى کاسبکارانى عەلوەى سلێمانى”لە سبەینێوە دەرگاى عەلوە دادەخەین”
یەکێک لە عەلوەکانی هەرێم، وێنە: ئەنادۆڵو
SNN
سەرۆکی ليژنەی سەنديکای عەلوەی سلێمانی رايگەياند:” لە سبەينێوە دەرگای عەلوە دادەخەن”، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانيش دەڵێت” کێشەکەیان لە چارەسەر نزیک بۆتەوە”.
سەروەر عەلی سەرۆکی ليژنەی سەنديکای عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند:”بڕیارمانداوە لە رۆژى هەینیەوە دەرگاى عەلوە دابخەین،ئەمەش وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر چارەسەر نەکردنى کێشەى شۆفێران و کاسبکارانى عەلوە لە سنورەکان”.
راشيگەیاند: “تا ئێستا بەشێوەى بنەڕەتى چارەسەرى کێشەکەمان نەکراوە بۆیە بڕیارمانداوە لە سبەینێوە دەرگاى عەلوە دابخەین،ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت ئەوا بۆ رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبین لە مانگرتن”.
وتیشى: “لە ئێستادا و لە پاش بڵاو بونەوەى هەواڵى داخستنى عەلوە نرخى سەوزە و خۆراک لە بازاڕەکاندا بەرز بۆتەوە ،کە ئەوە خواستى ئێمە نیە بۆیە داواکارین کێشەى بازرگانان و شۆفێرانى عەلوەى سلێمانى بە زووى چارەسەر بکرێت”.
لەسەر کێشەى کاسبکارانى عەلوەى سلێمانى، ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “ئاگادارى کێشەى ئەو کاسبکارانەين، چەند جارێک هەوڵدراوە بۆ ئەوەى کێشەکەیان چارەسەر بکرێت و ئەنجومەنیش لیژنەیەکى تایبەتى هەیە و گفتوگۆى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە لەسەر گرفتەکانیان و کۆنوسمان ئاراستەى پارێزگار و لایەنى پەیوەندیدار کردووە، هەوڵەکان ئەوە دەردەخەن کە کێشەکەیان لە چارەسەر نزیک بۆتەوە و بەهیواين نەگاتە ئەوەى ئەو کاسبکارانە مانبگرن و عەلوە دابخەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









