
SNN
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا دانپیادانانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بڵاودەکاتەوە و تۆمەتباریان دەکات بەوەی کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەبێت و سیخوڕییان بۆ کردوون.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە ناوەڕۆکی ڤیدیۆکەدا وتوویەتی: ئەو کەسانە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان نین.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەڵێت: “ئەو تۆمەتبارانە سیخوڕییان بەسەر بەرپرسانی ئەمنی هەرێم کردووە، لەوانەش ئاسایشی دهۆک, لە بەرامبەریشدا پارەیان وەرگرتووە”.
ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان گوهدار زێباری و شێروان شێروانیدا، باس لە پلانی کوشتنی ژمارەیەک بەرپرسی پارتی دەکرێت
دەشڵێت: “ئەو کەسانە کاریان پلاندانان بووە بۆ چەکدارکردنی کەسانی دیکە و دوور و نزیک پەیوەندییان بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نەبووە”
رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە و داوای ئازادکردنیان دەکرێت.
یەکێک لەو رێکخراوانەی مافی مرۆڤ کە داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسەکانی بادینان دەکات، ئەمنیستی نێودەوڵەتییە کە لە راپۆرتێکیدا نوسیبووی دادگا “بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە” سزای هەریەک لە رۆژنامەنوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا، ئەیاز کەرەم، و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن داوە، داوای دەستبەجێ ئازادکردنیشیان دەکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









