گەنەڵ ئینێرجی ئاماری چوار مانگی ئەمساڵی کارەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بەریتانی ئاماری چوار مانگی ئەمساڵی کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، کارکردن لە هەڵکۆڵینی بیری نەوتی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە راپۆرتێکیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکەوە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: ” لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرسێ کێڵگەکانی تاوکێ، پێشخاپوور و تەقتەق لەگەڵ هاوبەشەکانی بە تێکڕا رۆژانە 127 هەزار و 400 بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە کە پشکی کۆمپانیاکە لە هەر سێ کێڵگەکە 34 هەزار و 170 بەرمیلی رۆژانە بوو”.
راشیگەیاندووە، “کارکردن لە هەڵکۆڵینی بیری نەوتی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە و هەر کە بارودۆخ باشتربووەوە دەستدەکەنەوە بە هەڵکۆڵینی بیر”.
گەنەڵ ئینێرجی باسی لەوەشکردووە: “بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، خەرجییەکانمان بە رێژەی 50% کەمدەکەینەوە بەشێوەیەک 100 ملیۆن دۆلار لە وەبەرهێنان خەرج دەکەن کە بڕی 50 ملیۆن دۆلار بۆ کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخاپوور دەبێت، 30 ملیۆن دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی سەرتا و بڕی 10 ملیۆن دۆلاریش بۆ کێڵگەی قەرەداخ خەرج دەکەین”.
لەبارەی قازانجەکانی کۆمپانیاکە ئەوەی خستووەتەڕوو، وەرگرتنی شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەروەک پێشتر رێککەوتبوون لە ناوەڕاستی هەموو مانگێک حەقدەستەکانیان وەردەگرن، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانیش بڕی 11.1 ملیۆن دۆلاری مانگی ئاداریان وەرگرتووە.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی کە لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکات و ساڵانە چوار جار راپۆرتی کارەکانیان بڵاودەکەنەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









