
SNN-عەلی حەمەسەعید-هەڵەبجە
ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکانى هەڵەبجە بە مەبەستى داواکارى بۆ دابەشکردنى موچە و باشکردنى موچە خۆران گردبوونەوە و هۆشدارى دەدەنە بەرپرسانى حکومەت.
محەمەد ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانى خۆپیشاندانەکە بە SNNى راگەیاند: “بەهۆى دابەشنەکردنى موچەى مامۆستایان و فەرمانبەران لەکاتى خۆیدا و خراپ بوونى بار و گوزەرانى هاوڵاتیان و بێباکى حکومەت لە ئاست بژێوى هاوڵاتیان، وەک بەشێک لە فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکانى هەڵەبجە سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ لەبەردەم فولکەى عومەرى خاوەر دەستمان بە خۆپیشاندانى ناڕەزایەتیکردوو”.
ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەمە یەکەم هەڵوێستى خەڵک و مامۆستا و فەرمانبەرانى هەڵەبجەیە کە داواى مافێکى سەرەتایى خۆمان دەکەین کە دابەشکردنى موچەیە لەم بەرەجەژنانەدا، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانى داهاتوودا درێژە بەم ناڕەزایەتیانەمان دەدەین تا ئەو کاتەى حکومەت بەجدى دێت بەدەم داواکارى هاوڵاتیانەوە”.
ئەو بەشداربووەى خۆپیشاندانەکەى هەڵەبجە جەختى لەوەشکردەوە، ئەگەر حکومەت هەروا بێباک بێت لە ئاست هاوڵاتیان و موچەخۆران لە رۆژانى داهاتوودا هەڵوێستى توندمان دەبێت و هەرکاردانەوەیەکیش رووبدات لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمە، چونکە حکومەت بووەتە هۆى ئەوەى خەڵک ناچاربێت بڕژێتە سەرشەقام و داواى مافەکانى خۆى بکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









