
گردبوونه‌وه به‌شێك له مامۆستایانى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
مامۆستایانى سنوورى گه‌رمیان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان، پێدانى دوو مووچه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روره‌ده ده‌كه‌ن، چونكه به‌وته‌ى خۆیان “وه‌زیر هه‌ڵوێستى نیه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگهیهندراوێكیاندا ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایان له گه‌رمیان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، “لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی بێباکی دەسەڵاتدارانەوە کایەی پەروەردە لە وڵاتی ئێمەدا پڕی بووە لە قەیرانی جۆراوجۆر، ئێستا ئیتر لە لێواری داڕوخانێکی گەورەدایە، هەربۆیە ئێمە نەخشەڕێگا و داواکاریەکانمان لە چەند خاڵێکدا ئاراستەی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران دەکەین كه بریتین له:
1. دابەشکردنی دوو مووچە تاوەکو 1ی حوزیران و هەر 30 رۆژ جارێک مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت.
2. هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، کە نەیانتوانیووە بە ئەرکی رێکخراوەیی و پیشەیی خۆیان لە هەمبەر ماف و داواکاری مامۆستایان هەڵبستن.
3. گرێدانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دۆخی پەروەردە و بژێوی مامۆستایان، بەجۆرێک کە بەڵێنبدرێت لە هیچ بارودۆخێکدا پێدانی مووچە دوا نەکەوێت.
4. دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە لەبەر نەبوونی هەڵوێستی پێویست لەئاست دواکەوتنی مووچە و مافی مامۆستایان.
5. لێپێچینەوە لە کەموکورتی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی مامۆستایان، داوا دەکەین لە زوترین کاتدا دەست بە دابەشکردنەوەی زەوی بکرێت کە رێگای دروستی نەهێشتنی قەیرانی نیشتەجێبوونە.
6. چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندیان.
7. دەسپێکردنەوەی هەرچی زووتری پلەبەرزکردنەوە و پێدانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمانە لە شێوەی هەژمارێکی بانکیدا.
8. دوادەکەین بە شێوەیەکی فەرمی ئیدانەی لێدوانی نابەرپرسانەی هەندێک پەرلەمانتار و کاربەدەست بکرێت لە بەرامبەر ئەو بێ رێزییە گەورەیەی کە لە ماوەی رابردوودا بە مامۆستایان و پەروەردەکانیان کردووە.
مامۆستایانى گه‌رمیان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “لە ئەگەری پشتگوێ خستنیانى داواكارییهكانماندا، بە خەڵکی کوردستان و گشت رێکخراوە جیهانیەکانی بواری پەروەردە و مافی مرۆڤی رادەگەیەنین کە ناچارین بڕیاری نەخوازراوی بایکۆتکردنی تەواوەتی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بدەین، دەرئەنجامی پەکخستنی پرۆسەی پەروەردە و فەوتاندنی ئایندەی رۆڵەکانمان لە ئەستۆی دەسەڵاتداراندا دەبێت”.
هاوكات نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایان له گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان پێکدێت لە کۆمەڵێک مامۆستا و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارگێڕی قوتابخانەکانی سنووری کەلار و گەرمیان و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ به‌فیڕۆنه‌چێت، به‌ڵام ناشكرێ له‌به‌رامبه‌ر بێباكى ده‌سه‌ڵات و پێنه‌دانى مافه‌كانیان له مووچه بێده‌نگ بن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









