
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە دەڵێت: هەروەک چۆن بە هەوڵی یەکێتی هەڵەبجە بووە پارێزگا، ئێستاش هەموو ئۆرگانەکانمان دەخەینە خزمەت هەڵەبجە.
بافڵ تاڵەبانی روو لە هەڵەبجەییەکان دەڵێت: “دەزانم لە رابردوودا بەلێنی زۆرتان پێدراو تەنیا دروشم بوو، بەڵام هەموو تواناکانم دەخەمەگەڕ و پاڵپشت و هاوکارتان دەبم”.
دەقی پەیامەکەی:
ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر کارەساتی جینۆسایدی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە تێدەپەڕێت .
لەم ساڵڕۆژە خەمناکەدا نیگەرانین کە تاوەکو ئێستا ئاسەواری ئەم برینە ساڕێژنەبووە بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، بریندارانی چەکی کیمیاوی و شاری غەدرلێکراوی ھەڵەبجەوە.
کیمیابارانی ھەڵەبجە یەکێکە لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و غەدرێکی گەورەیە کە دەرحەق بە گەلی کورد ئەنجامدراوە. تاوانێک کە هەمیشە لە ویژدانماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەرامبەر ئەم ئازارە سورترمان دەکات لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی ھەڵەبجە و بریندارانی ئەم شارە .
ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەڕوانین. وەک چۆن لە رابردوودا دەستپێشخەربووین و بەھەوڵی یەکێتی، هەڵەبجە بووە پارێزگا، ئێستاش سەرجەم ئۆرگانەکانمان دەخەینە خزمەتی هەڵەبجە و هەڵەبجەییە سەربەرزەکانەوە. فشاری زیاتر لە حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە دەستی ئاوەدانی زیاتر لەم شارە بەگەڕ بخەن و خزمەتی زیاتری بریندارانی چەکی کیمیاوی و کەسوکاری شەھیدان بکەن. دەبێت پێکەوە ھەڵەبجە بکەینە شاری ئاوەدانی و ناسنامەی پایتەختی ئاشتیش بکەینە سیمبولی خۆڕاگری، ئیرادە و بەردەوامی.
ئێمە دەزانین لە رابردوودا بەڵێنی زۆر بە هەڵەبجە دراوە و تەنها وەک دروشم ماوەتەوە، دەزانین بەدەمەوەنەچوونی حکومەت بۆ داواکارییەکانیان زیاتر دڵی هەڵەبجەییەکانی شکاندووە. دەمەوێت لەم یادە مێژووییەدا رایبگەیەنم کە هەموو تواناکانم دەخەمەگەڕ و پاڵپشت و هاوکارییان دەبم.
رابردووی ئێمە پڕە لە نەهامەتی و ئازار و قوربانیدان، ئەگەر ناکۆکییە شەخسی و حیزبییەکانمان وەلانەنێین و پێکەوە لەپێناو کوردستانێکی خۆشگوزەران و ئارام هەوڵنەدەین، رۆحی شەهیدانمان ئارام نابن و بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و نەتەوەییمان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
دەبێت ئەمڕۆ رۆژی پەندوەرگرتن بێت، دەبێت لەوە تێبگەین کوردستان پێویستی بە هەموومانە. دەبێت هەموومان بە رۆحێکی کوردانەوە بجەنگین لە پێناو کورد و کوردستان و خەڵکە شەرەفمەندەکەی کە شایستەی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترن.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









