پارێزگارى سلێمانى رێكاره‌كانى تایبه‌ت به رۆژانى جه‌ژن ئاشكرا ده‌كات

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
SNN ـ هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: سبه‌ى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانى تایبه‌ت به جه‌ژن، وتیشى: “له رۆژانى جه‌ژندا ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان كراوه ده‌بن”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “سبه‌ى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانى تایبه‌ت به جه‌ژنى ره‌مه‌زان، رێكارى نوێ له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ى هه‌یه له ئێستادا: رۆژانى جه‌ژن ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان كراوه ده‌بن، چوون بۆ گۆڕستانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، هاتووچۆى گه‌شتیاران له‌نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌یه، فڕۆكه‌خانه‌كانیش ناكرێنه‌وه و گه‌شت ناكرێت و هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنێكى وه‌ك: پرسه و ئاهه‌نگ قه‌ده‌غه‌یه”.
له‌باره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ى كۆرۆنا كه تۆماركراون پارێزگارى سلێمانى وتیشى: “تۆماركردنى حاڵه‌تى نوێ ئاساییه، ئێمه پێمانوایه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌متر سه‌ردانى یه‌كترى بكه‌ن و پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا پابه‌ند نه‌بن ناتوانین په‌تاكه كۆنترۆڵ بكه‌ین”.
محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه پێشتر به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “رێكارى نوێى و تایبه‌تمان ده‌بێت به رۆژانى جه‌ژن”.
هاوكات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو: “به مه‌به‌ستى به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیارمانداوه رۆژانى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاندا به‌رده‌وام بێت و رێكاره‌كان تاراده‌یه‌ك توندتر بكرێنه‌وه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









