گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو….
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لایپزیگ کۆدەبنەوە، ئەمەش لە پێناو گواستنەوەی راهێنەر ناگلزمان کە رەزامەندی بۆ گواستنەوەی دراوەو یانەکە دەیەوێت پلانێکی ئەڵمانی بەکار بێنێت.
- خاڵی وەرچەرخان لە ئیتاڵیا سەرهەڵدەدات و ئەگەر هەر شتێک روونەدات خولەکە لە 13ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.
- ئەڵمانیا تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و خولەکە دەگەڕێتەوەو جیهان سەیری تۆپی پێ دەکات کە دەگەڕێتەوە.
- میسی لاوتارۆ مارتینێزی دەوێت” ئەو یاریزانێکی زۆر باشە، یانەی ئینتەرمیلان چاوەڕوانی رەزامەندی یاریزانەکەیە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- سیفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هۆشداری بە ئیتاڵیا دەدات، لە تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەو سەرکەوتنی یانەکانیان بۆ خولەکانی ئەوروپا.
- لە ئەڵمانیا خولی ئیتاڵیا جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە بە یاری دۆرتمۆند و شاڵکە.

تۆتۆ سپۆرت:
- لێرە لە ئیتاڵیا هەموو شتێک راگیراوە، دووبارە لێدوانی توند لە نێوان رابیتەی خولەکەو حکومەت سەرهەڵدەداتەوەو یانەکان داوا دەکەن لە رۆژی دووشەممەوە نابێت راهێنانەکان بە جیا ئەنجام بدرێت.
- سیناریۆی تاسان، ئەگەر خولی ئیتاڵیا تەواو نەکرێت ئەوا زیانی800 ملیۆن یۆرۆ بە یانەکانی خولەکە دەکەوێت و بە لای کەمەوە 3 یانە مایەپوچبوونی خۆیان رادەگەیەنن و مافی پەخشی تەلەڤزیۆنیش کێشەیەکی گەورەیە.
- هیگواین سەرێکی لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیتە.
- میسی فشار لەسەر بەرشەلۆنە دەکات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز.
- مێرتێنزی یاریزانی ناپۆلی بەڵێ بۆ ئینتەرمیلان دەکات، دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









