رێبوار کەريم: حکومەت پەیامی توندی ئەمریکای پێگەیشتووە لەسەر زیندانیکراوانی بادینان

رێبوار کەريم
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رايگەياند: “ئەگەرچی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی سەردانی وەفدێکی ئەمريکييەوە، بەیاننامەیەکی پەخشانئاسای هۆنیوەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پەیامی توندی ئەمریکایان پێگەیشتووە”.
رێبوار کەريم ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فەيسبوکی خۆی نوسيويەتی: “واز لە بەیاننامەکەی حکومەت بهێنن، هاتنی وەفدێکی گەورەی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی زیندانیکراوانی بادینان، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەمریکا گرنگییەکی گەورە دەدات بە کەیسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان”.
دەشڵێت “ئەگەرچی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی ئەو سەردانەوە، بەیاننامەیەکی پەخشانئاسای هۆنیوەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پەیامی توندی ئەمریکایان پێگەیشتووە، لەپاڵ هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاو باڵیۆزخانەی وڵاتان، ئەم هەڵوێستە توندەی ئەمریکا کاریگەری بەرچاوی دەبێت”.
باسی لەوەشکردووە: “ئێمەو دەسەڵاتی هەرێمیش دڵنیاین کە زمانی گفتوگۆ تایبەتەکان جیاوازە لەو زمانەی بەیاننامەی پێدەنوسرێت”.
رێبوار کەريم ئاماژەی بەوەشکردووە: “حوکمڕانی هەرێم ئەگەر پێیوایە دەتوانێت راستیەکان لە وڵاتانی دەرەوە بشارێتەوەو بێدەنگیان بکات، ئەوا بەتەواوی بەهەڵەداچووە، چونکە لەم سەردەمەدا هیچ شتێك ون نابێت و باوی هۆنینەوەی چیرۆکی خەیاڵاوی بۆ دەنگە ئازاو ئازادەکان نەماوە، دڵنیاشبن ئەم دەسەڵاتە بەم سەرکێشیەی زیانێکی گەورە بە ئایندەی هەرێم دەگەیەنێت”.
دوێنێ نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ” سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمەریکادا کۆبووەتەوە و باسیان لە سزادراوانی بادینان کردووە و مەسرور بارزانی وتوویەتی، “کەیسی سزادراوانی بادینان بابەتێکی یاساییە”، هاوکات، هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕیووە.”
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان شاندەکە پێکهاتبوون لە “جۆی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ رۆژهەڵاتی نزیک بەوەکالەت، ئەیمی کەترۆنا یاریدەدەری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا بە وەکالەت، زەهرە بیڵ بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و سکۆت سیمۆنس لە فەرماندەییی ناوەندیی ئەمەریکی و ڕۆبێرت واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پێکهاتبوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









