
کەرکوک
SNN_ عیماد جەباری
ئەحمەد مودەرس بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک تایبەت بە SNNی رایگەیاند: ماوەی سێ رۆژە پلانی کردنەوەی مزگەوتەکانمان رادەستی شانەی قەیرانەکان کردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان بدەن و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ گفتوگۆی بکەن.
مودەرس ئەوەشی وت کە کەرکوک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە بۆیە ئەو پێشنیارمان کردووە بەتایبەت کە نوێژخوێن لە رووی رەچاوکردنی پاک و خاوێنیەوە دەتوانێت پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بێت.
لەبارەی پلانەکەوە، بەڕێوبەری ئەوقاف رونیکردەوە، لەکۆی 800 مزگەوت کە دابەشبوون بەسەر کەرکوک و قەزاو ناحیەکاندا جگە کەحەویجە کە ئەوە بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بەخۆی هەیەو راستەوخۆ سەر بە بەغدایە، داوامانکردوە 350 مزگەوت بکرێتەوە کە سەرجەمیان جامیعە (واتا پانتاییەکەی لە 100 مەتر زیاترە) و لەنێو ئەو مزگەوتانەشی کە نێوانیان لەیەکەوە نزیکە هەوڵمانداوە گەورەترینیان هەڵبژێرین.
وتیشی، “لەپلانەکەدا ئەوەمان خستوەتەڕوو کە ئەو مزگەوتانەی مەسجدن (واتا پانتایەکەی لە 500 مەتر تێناپەڕێت ) نەکرێتەوە، چوکە پێویستە لەم ماوەیەدا کە کۆتایی بەکۆرۆنا دێت پانتاییەک لەنێوان نوێژخوێنان بمێنێتەوە و هاوشێوەی رابردوو بەتەنیشت یەکترەوە نەبن”.
ئەحمەد مودەرس رونشیکردەوە کە لەئەگەری کردنەوەی مزگەوتەکاندا بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەک تەوالێت و شوێنی دەستنوێژ وەرگرتن بەکارنەهێنرێن و هەموو نوێژخوێنێک لەماڵەوە دەستنوێژ وەرگرێت، هەروەها لەگەڵ خۆیان بەرماڵی تایبەتی بهێنن، هەروەها کۆمەڵێک گەنج دەستنیشانبکرێت بۆ ئەوەی رۆژانە مزگەوتەکانیان پاکژکەنەوە.
بەڕێوبەری ئەوقاف راشیگەیاند، لەپلانەکەدا ئەوەیان خستوەتەڕوو کە بەفتوا حەرامی دەکەن کەسانی بەتەمەن و منداڵ و ئەو کەسانەشی بەرگری لەشیان لاوازە و نەخۆشن بەشداری لە نوێژی بەکۆمەڵ بکەن لەمزگەوتەکاندا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









