
باڵیۆزی چین لەئیسرائیل بەمردوویی لەماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە
SNN-
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایار لە ناوچەی هیرتسیلیا لەشاری تەلئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل، باڵیۆزی چین لەو وڵاتە بەمردوویی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە کە پۆلیسی وڵاتەکەی دەستیکردووە بەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە و تەوقی شوێنی مانەوەی باڵیۆزەکە کراوە.
هاوکات رۆژنامەی یەدعوت ئەحرانۆت نووسیوێتی: “باڵیۆز (دوو ویی) ئەوەندە نابێت هاتۆتە ئیسرائیل و دوای بەسەربردنی ماوەی کەرەنتینەکەی بەهۆی کۆرۆناوە لە تەمەنی 58 ساڵیدا لەنێو شوقەکەی لەشاری تەلئەبیب بەمردوویی دۆزراوەتەوە”.
رۆژی هەینی رابردوو ئەو باڵیۆزەی چین بەتوندی وەڵامی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە وتبووی “وەبەرهێنانی چین لەئیسرائیل مەترسیی هەیە”.
حکومەتی چین و ئیسرائیل پێشتر لەسەر پرۆژەیەکی گەورەی ئیفرازی ئاو رێککەوتبوون کە بە (شۆرک 2) ناسراوە و بەهۆی نزیکیی شوێنی پرۆژەکە لە سەربازگەی بلماحیم-ەوە کە سەربازی ئەمریکیشی لێیە، واشنتۆن نیگەرانیی خۆی دابووە ئیسرائیل.
ئەو باڵیۆزە پیشتر لەوتارێکیدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دابۆوە و وتبووی “پڕۆژەکە هیچ ناڕوونییەکی تێدا نییە و پێوسیست ناکات واشنتۆن نیگەران بێت”.
باڵیۆزی چین لەئیسرائیل هاوسەرگیری کردووە و باوکی کوڕێکە، مانگی شوباتی رابردوو وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لەئیسرائیل دەستبەکاربووە و پێشتر باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لەئۆکرانیا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









