
مباپی و پێرێز
SNN Sport
بە پێی زانیاریی رۆژنامەکانی فەرەنسا، مباپی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوی داوە و لە وەرزی داهاتوو لە یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوام دەبێت و پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە ناکات.
ماوەیەکی زۆرە یانەی ریاڵ مەدرید بە جددی کار بۆ گواستنەوەی مباپی دەکات، بەڵام پاریس سانجێرمان ئامادە نیە بە هیچ بڕە پارەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.
رۆژنامەی لیکیپ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە،مباپی بڕیاری مانەوەی بۆ ساڵێکی تر داوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان،یانەکەی گرێبەستێکی گەورەی بۆ ئامادەکردووەو لەسەر مێز دایناوە،بەڵام ئەمە ریاڵ مەدرید سارد ناکاتەوەو ئەو یانەیە هەموو هێزی خۆی لە ساڵی 2021 بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان دەکات، کە ئەوکاتیش تەنیا ساڵێک لە گرێبەستی ئەستێرە لاوە فەرەنسییەکە دەمێنێتەوەو گواستنەوەی ئاسان دەبێت.
گرێبهستی مباپی تهمهن 22 ساڵ لهگهڵ پاریس سان جێرمان له هاوینی 2022 تهواو دهبێت ، تا ئێستا سهرجهم ههوڵهكانی پاڵهوانی فهرهنسا له نوێكردنهوهی گرێبهستی ئهو یاریزانه شكستی هێناوه .
مباپی لە 31ی ئابی ساڵی 2017 لە یانەی مۆناکۆوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد،دوای ساڵێک گرێبەستەکە بووە هەمیشەیی و 145 ملیۆن یۆرۆی تێچوو لەگەڵ 35 ملیۆن یۆرۆی زیادەی تر کە لە کاتی گۆڕانکارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان بە یانەکەی پێشووی دەدرێت، ئەم گرێبەستەش بووە گرانترین گرێبەست کە لە ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامدرابێت و دووەم گرانترین گرێبەستە لە مێژوودا لە دوای نەیمار دا سێلڤا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









