حكومه‌ت ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تى داوه‌ته خاوه‌نى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان

پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: نه‌جمه‌دین گروپ
بەرێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌ته‌وه ده‌شڵێت: “هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به كاره‌كانى نه‌كاته‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه”.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە (SNN)ی راگەیاند: “هەفتەیەك لەمەوبەر لەڕێگەی گشتاندنێکی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانهوه ئاگاداری سەرجەم ئەو وەبەرهێنەرانەمان كردووەتەوە، كە پرۆژەكانیان تاوەكو ئێستا دەستبەكار نەبوون، هه‌رچه‌نده لەدوای ئه‌و بڕیارە زۆرێك لە وەبەرهێنەرەكان دەستیان بە پرۆژەكان كردووەتەوە، هەر کەسێکیش دەستیپێنەكردووەتەوە یەك هەفتە مۆڵه‌تى پێ دراوه، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی پرۆژەكهى هەڵدەوەشێتەوە”.
وتیشی: “گشتاندنەكە لەسەر ئاستی هەرێمە و هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوە، ئێمە لەڕێگەی تیمێكی خۆمانەوە لە هەولێر تەواوی پرۆژەكانمان بەسەر كردووەتەوە و زۆرێك لەو پرۆژانە دەستیان بە کار كردووەتەوە، ئەوانەشی كە ماون ئەگەر پاساوی یاسایی نەبێت مۆڵەتهكهیان هەڵدەوەشێتەوە، هەروەها بەپێی زانیارییەكانمان لە سلێمانی و دهۆك پرۆژەكان بەسەر كراونەتەوە و ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكەن”.
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان 950 مۆڵەتی وەبەرهێنان هه‌یه، سەرمایەی پرۆژەكانیش زیاتر لە 50 ملیار دۆلارە، بەجۆرێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 450 مۆڵەت هەیە و تێچووی پرۆژەكانی 31 ملیار دۆلارە، 167 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش مۆڵەتی پێدراوە لەسەر ئاستی هەرێم.
له‌باره‌ى پێشینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پرۆژه پیشەسازییه‌كان گرنگى له‌پێشینه‌ى حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەت ئەو پرۆژانەی خزمەتی ژێرخانی ئابووری و خۆراك و دەرمان دەكەن، چونكە لەكاتی قەیرانی كۆرۆنا، حكومەت بیری لە دامەزراندنی چەندین كارگەی كەلوپەلی خۆراك و پزیشكی كردووەتەوە، بەپلە دووەمیش پرۆژەكانی كشتوكاڵی دێت كە حكومەت هاوكاری و ئاسانكاری تەواوی بۆ دەكات، دوای ئەویش پرۆژە گەشتیارییهكان و خوێندن و بازرگانی دێت”.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان تووشى داكشانى ئابوورى ببێت، به‌ڕاده‌یه‌ك له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا دابه‌شبكات و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ-ش ئه‌و راستیيهى نه‌شارده‌وه و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانى وتى: “داهاتى ناوخۆ نزیكبووه‌ته‌وه له سفر”، پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانیش كه په‌یوه‌ستن به ژێرخانى ئابوورييه‌وه هاوشێوه‌ى ئابوورى هه‌رێم تووشى وه‌ستان و قهیرانبوون له چه‌ند مانگى رابردوودا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








