مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان به فه‌رمى بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كانیان راگه‌یاند

گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان | فۆتۆ: سیروان حه‌سه‌ن / SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى گه‌رمیان بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كانیان راگه‌یاند و ده‌ڵێن: “به مووچه‌یه‌ك رازینابین و ساردنابینهوه و خۆپیشاندانى فراوانیش ئه‌نجامده‌ده‌ین”.
له راگه‌یانراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كانیان راگه‌یاند و ئاشكرایانكرد، “ئێمە وەکو مامۆستایان، دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک و بە دەسەڵاتدارانی رادەگەیەنین، بەهیچ شێوەیەک بە مووچەیەک رازینابین و ساردنابینەوە، لە ئێستادا سەرباری جەختکردنەوە لە داوا رەواکانی پێشوومان، سوورین لەسەر بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی گەورە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه به‌هۆى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1. ئازادکردنی هاوپیشەکانمان لە بادینان و راگرتنی ئەو بێحورمەتییەی بەرامبەرمان دەکرێت.
2. پێنەدانی مووچە و یاریکردن بە کات و شعووری مووچەخۆران.
3. برسیکردنی موچەخۆری حەقیقی، لە پێناو بندیوار و دەست و پێوەندەکانیان.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌ریاس سه‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “پێویسته هه‌موو مووچه‌خۆران و خه‌مخۆرانى ئه‌م هه‌رێمه بێنه‌ده‌نگ و پاڵپشتى مامۆستایان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت فشارى جدى له‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته بهێندرێته كایه‌وه”.
وتیشى: “ناكرێت ته‌نیا مامۆستایان خۆپیشاندان ناڕه‌زایی ده‌بڕن و كۆى مووچه‌خۆرانى دیكه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌مووان پێكه‌وه هاوهه‌ڵوێست بن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامى باشى ده‌بێت به ئاراسته‌ى باشكردنه‌وه‌ى مووچه و كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









