
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی وەزارەتی دارايی رايگەياند: “بۆ مووچەی ئەم مانگە هيچ گرفتێک لە کۆکردنەوەی داهاتدا نييە، بەڵام تیمی پارتی لە وەزارەتی دارایی پلانیان داڕشتووە كە دابەشكردنی مووچە بەو سستیە بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچە نزیك بێت لە جەژنی قوربان بەو جۆرەش فەرمانبەران بەتەمای ئەوە نەبن پێش جەژن مووچەیەكی دیكەیان پێبدرێت”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون: “ئەگەرچی مانگی پێشوو گرفت لە كۆكردنەوەی داهات هەبوو بووە هۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام لەم مانگەدا هیچ كێشەیەكی لەوجۆرە لە ئارادا نییە و هەموو داهاتەكان لەكاتی خۆیدا و بە گوێرەی پێداویستی مووچەی فەرمانبەران گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزاەتی دارایی بەڵام مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بە خێرایی دابەشناكرێت”.
وتيشی “بەهۆی ئەوەی هاتنی جەژنی قوربان نزیك بووەتەوە و دەكەویتە 20ی ئەم مانگە، تیمی پارتی لە وەزارەتی دارایی پلانیان داڕشتووە كە دابەشكردنی مووچە بەو سستیە بەڕێوەبچێت و بە دوو ڕۆژ وەزارەتێك مووچەی پێبدرێت بۆ ئەوەی كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچە نزیك بێت لە جەژنی قوربان بەو جۆرەش فەرمانبەران بەتەمای ئەوە نەبن پێش جەژن مووچەیەكی دیكەیان پێبدرێت یاخود داوای دابەشكردنی مووچە لە پێش جەژنی قوربان نەیەتە ئاراوە”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی روونكردەوە: “ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان دابەشدەكرێت، دیار نییە ئاخۆ سێشەمە مووچە دابەشدەكرێت یاخود نا بەڵام تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لەوانەی بتواندرێت تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشبكرێت”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆی ئەو شوێنانەی كە لە لیستی دابەشكردنی مووچە ناویان هاتووە 41 وەزارەت و دەستەیە بە خانەنشینی سەربازی و مەدەنییەوە بەڵام تا ئەمڕۆ تەنها مووچەی وەزارەتەكانی (تەندروستی، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، شەهیدان و ئەنفالكراوان) دابەشكراوە و سبەینێش درێژە دەدرێت بە دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی.
زياتر لە هەفتەيەکە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا لە كۆی 41 وەزارەت و دەستە بە خانەنشینی سەربازی و مەدەنییەوە تەنها مووچەی پێنج وەزارەت دابەشكراوە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









