
دهرهێنانى نهوت له عێراق
SNN
هەردوو کۆمپانیاکانی بی پی بەریتانی و لوکئۆیڵی روسی پشکەکانیان لە عێراق دەفرۆشن و وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت: “ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق خراپە و ناتوانین وەبەرهێنەرە گەورەکان لە وڵاتەکە بهێڵینەوە”.
ئیحسان عەبدولجەبار لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەکردووە کە کۆمپانیای لوکئۆیڵی رووسی نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ ناردووە و وتوویەتی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی قورنە٢ دەفرۆشێت بە کۆمپانیا چینییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای بی پی لە کێڵگەی نەوتی رومەیلا دەکشێتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت “ژینگەی ئێستای وڵاتەکەمان بۆ وەبەرهێنان خراپ و نەگونجاوە بۆ کارکردنی وەبەرهێنەرە گەورەکان، هەموو وەبەرهێنەرە گەگورەکان ئێستا هەوڵی ئەوەدەدەن کە بکشێنەوە یاخود هاوبەش بۆ خۆیان پەیدا بکەن”.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل-ی ئەمریکی دەیەوێت پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی قورنە ١ ی رۆژئاوا بفرۆشێت بە بەهای زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار کە ئەو نرخە بە بۆچوونی وەزیری نەوت “زۆر هەرزانە”، لە بەرامبەریشدا کۆمپانیای نەوتی باشوور لە بەسڕە بیر لە کڕینی دەکاتەوە.
ئێستا عێراق بڕی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت، ئەم بڕە زیاترە لە هەر وڵاتێکی ئەندام لە ئۆپیک جگە لە سعودیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنەران ناڕازین لە رەوشی وەبەرهێنانی عێراق بەهۆی ئەو مەرجە قورسانەی کە لە گرێبەستەکاندا هەن، دواکەوتنی شایستە داراییەکان و ناسەقامگیری سیاسی وڵاتەکەش، وەبەرهێنانی سەختتر کردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








