هاتووچۆی عێراق: تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکە دەگوازرێنەوە

SNN
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، “دوای ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، هاووڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ گرفت تابلۆکانی هەرێم بگوازنەوە بۆ بەغدا و بە پێچەوانەوە”.
تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری هاتووچۆی عێراق لەبارەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان لەئێستادا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کاردەکات کەماوەی 10 ساڵە ئێمە کاری لەگەڵ دەکەین، رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان ئێمە و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل”.
وتیشی: “دوای گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئیتر هاوڵاتیانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ گرفت تابلۆکانی هەرێم بگوازنەوە بۆ بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و بە پێچەوانەشەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆکانی هەرێمن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن، سەرپێچییەکانیان بەسیدی ڕەوانەی هاتوچۆی هەرێم دەکرێن، بۆ ئەوەی لەکاتی تازەکردنەوەی ساڵانەکانیان سزای دارایی سەرپێچییەکانیان لێی وەربگیرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









