داهاتی ئەمساڵی هاتووچۆی سلێمانی نزیکەی 50 ملیار دینار بووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە

هاتووچۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ئاماژە بەوەدەكات، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیاد لە 49 ملیار دینار داهاتیان هەبووە سەرجەم ئەو داهاتەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هاوکات سەبارەت بە سیستمی گرێبەستی ئەلیکترۆنیش دەڵێت، هەر کەس ئەو گرێبەستەی پێنەبێت ناتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە ناوی خۆیەوە.
عەمید سالار عەلى، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەكالەت بە SNNی ڕاگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی كە بڕیاربوو لەم مانگە كار بە سیستمەی ئەلیكترۆنی بكرێت لەسەرجەم پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل داوای درێژكردنەوەی ئەو وادەیان كرد بەهۆی تەواونەكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئێمە ئەو وادەیەمان بۆ كۆتایی مانگی ئاب درێژكردەوە و لە 1/9/2021 هەر كەسێك گرێبەستی ئەلیكترۆنی پێنەبێت ناتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی بكات بەناوی خۆیەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەر بەهۆی ئەو بڕیارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی گرێبەستەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ژمارەیەكی زۆر زیاتری هاووڵاتیان بەمەبەستی تۆماركردن و بەناوكردنی ئۆتۆمبێل، سەردانیان كردوون ئەوەش دواجار بووەتە هۆی زیاتر بوونی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی”.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەكالەت ئەوەشی خستەڕوو، “لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بریتی بووە لە بڕی 49 ملیار و 970 ملیۆن دینار، هاوكات بۆ كۆكردنەوەی پارە و داهات تەنیا پسوڵەی وەزارەتی دارایی بەكاردەهێنن و دوای وردبینیكردنی داهاتەكان سەرجەمی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









