ناوەرۆکی هەمواری یاسای بەخاوەنکردنی زەوییە زێدەڕۆکان دەخرێتەڕوو

SNN
پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەویانەی پەسەند کرد، کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگی 64 پەرلەمانتار، هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی پەسەند کرد، كە لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە.
یاساکە ژمارەیەک گۆڕانکاری تێداکراوە لەوانەش نرخی تاپۆکردنی زەوی و خانوەکان کەمکرایەوە، بەجۆرێک نرخی تاپۆکردنەکە نابێت لە 5%ی نرخی راستەقینەی زەوی و خانوەکان زیاتر بێت.
هەر بە پێی یاساکە: “ئەو ناوچانەی لەسەردەمی رژێمی بەعس بەهۆکاری سیاسی دوچاری وێرانبون هاتون و دوای راپەڕین ئاوەدانکراونەتەوە خانوەکانیان بە 2%ی نرخی راستەقینەی زەوییەکان لەسەر تاپۆ دەکرێت”.
لەهەموارەکەدا هاتوە، ئەو ناوچانەی خانوی زێدەڕۆیان لەسەر دروستکراوە و لەلایەن شارەوانییەوە جیانەکراونەتەوە بە 5%ی نرخی راستەقینەی زەوییەکە تاپۆ دەکرێن، هەروەها ئەگەر زەوییەک پێشوتر لەلایەن شارەوانییەوە جیاکرابێتەوە و زیادەڕۆیی کرابێتەسەر ئەو زەوییە بەنرخێک لەسەر خاوەنەکەی تاپۆ دەکرێت کە 25%ی نرخی راستەقینەی زەوییەکە تێپەڕنەکات و ئەو کەسەش بەسودمەند هەژمار دەکرێت.
بەگوێرەی هەمواری یاسای تاپۆکردنی زەوی و خانوە زێدەڕۆکان هاوڵاتیان ماوەی ساڵێکیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی داواکاری تاپۆکردنی خانوەکانیان پێشکەش بکەن، ماوەی جێبەجێکردنی یاساکەش سێ ساڵە، هەروەها یاساکە حکومەت پابەند دەکات هەمو ئەو شار و شارۆچکانەی ماستەرپلانیان نیە، شارەوانییەکان نەخشە و ماستەرپلانیان بۆ دابنێت.
لەهەموارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کەسانەی تا 31-12-2020 خانوی زیادەڕۆیان دروستکردوە، دەتوانن سود لەحوکمەکانی ئەم یاسایە وەربگرن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









