
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستبەدابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بكات، هاوكات لە ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچە دابەشناكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوری بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی پێنجشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەامی پێدەدرێت و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیەتایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانی هەینی و شەممە دابەشكردنی مووچە ڕادەگیرێت و یەك شەممە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچە.
لە 25ی مانگی ڕابردووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێكردووە بەڵام تا ئێستا مووچەی بەشێكی كەمی وەزارەتەكان دابەشكراوە ئەوەش نیگەرانی بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە پێیان وایە حكومەت پابەندی بەڵێنەكەی خۆی نەبووە بە دابەشكردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێكدا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









