ئاوات شێخ جەناب و خاليد شوانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزيرانيان کردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران و هەروەها لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دارایی وئابووری هەرێم وەزیری دارایی و ئابووی بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكرد، بەڵام ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەریەكە لە وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد.
بە پێی زانیارییەكانی SNN ئەمڕۆ هەریەكە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی ناردنی نامەیەك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەجۆرێك لە جۆرەكان نیگەرانی ئەنجومەنی وەزیرانیان گەیاندە سەرۆكایەتی پەرلەمان لە شێوازی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان، هەر بەهۆی ئەو نامەیەی حكومەتی هەرێمەوە تواندرا دڵی ئەو دوو وەزیرە ئاشتبكرێتەوە و ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بكەن.
SNNئەوەشی زانیوە، كە لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان ئەو نامەیە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بتوانن نیگەرانییەكانی وەزیری دارایی كەمبكەنەوە و بگەڕێتەوە ناو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، هاوكات پەیامێكیش بە ڕای گشتی بدەن كە لێبڕینی مووچە بە تەنها لە ئەستۆی وەزیری دارایی هەرێم نییە.
لە نامەی حكومەت كە دوێنێ ئاراسەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردبوو ئەوە هاتبوو، ئەو وەزیرانەی بەشداربوون وەك بەشێك لە كابینەی نۆیەم بەشداری كۆبونەوەیانكردووە و جەختیانكردۆتەوە لەم كابینەیە هەماهەنگیەكی باش لەنێوان وەزیرەكان و پەرلەمانی كوردستان و لیژنەكانی پەرلەمان هەبووە.
لەدوای كۆبونەوەی رۆژی 28حوزەیران پەرلەمانی كوردستان، وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆكاروباری بەغدا بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیانكرد بەهۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەكەی 27ی حوزەیرانی پەرلەمانی كوردستان هێرشكراوەتە سەریان و بەهۆكاری ئەم دۆخە خراپەی هەرێم تاوانباركراون بۆیە بایكۆتی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیانكرد.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









