“بیرە نایاساییەكانی بەرپرسان هۆكاری كەمبوونەوەی ئاون لە هەولێر”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر بیرێكی ئاو بە 200 مەتر بگەشتایە بە ئاو لە ئێستادا بە 400 مەتر ناگات بەئاو، بەهۆی بێپلانی بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەولێر بۆ سودووەرنەگرتن لە ئاوی بەنداوەكان و هەوەرها لێدانی بەسەدان بیری نایاسایی لە لایەن بەرپرسانەوە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و بەسەدان بیریش وشكیان كردووە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی گرفتی كەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی لە هەرێمی كوردستان بەشێكی پەیوەندی بە كەمبوونی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵەوە هەیە بەڵام ئەمە تەنها هۆكار نییە بۆ ئەو گرفتەی لە ئێستادا رووبەڕووی هاووڵاتیان بووەتەوە لە شاری هەولێر و دەوورووبەری، بەڵكوو هۆكاری ڕاستەقینە ئەو سەدان بیرە نایاساییانەن كە لەلایەن بەرپرسانەوە دوور لە ڕێنماییەكان لێدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی بەردەوامی گرفتی كەمئاوی لە هەولێر و دەوورووبەری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا نەتواندراوە پلانێكی وەها دابنرێت تەنها پشت بە ئاوی ئەو بەنداو دەریاچان ببەستین كە لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە كاتێكدا بەشێكی ئەو بەنداو و دەریاچانە چەند كیلۆمەترێكی كەم لە شارەكانەوە دوورن، بەڵام لە وڵاتانی ئەفەریقی بە هەزاران كیلۆمەتر دووری لە بەنداوەكان تواندراوە تەنها سود لە ئاوی بەندوەكان وەربگیرێت بۆ ئاوی خواردنەوە.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەو كاتەی كە من وەزیری كشتوكاڵ بووم لە كابینەی پێشوو هۆشداریم دا لە كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی بەڵام لە ئێستادا مەترسییەكە زۆر جدییە، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر بیرێك بە 200 مەتر بگەشتایە ئاو لە ئێستادا بە 400 مەتر ناگاتە ئاو، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین بیر بەتەواوی وشكیان كردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









