داعش بووه هۆكارى كوژرانى چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى و برینداربوونى دووانى تر

لۆگۆى حه‌شدى شه‌عبى
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش ئاگریان له ده‌غڵ و دانى جوتیارانى گوندێكى دوزخورماتوو به‌ردا، وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى-ش له‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت: “له‌پاش ئه‌و كاره بۆمبێكى چێنراو به هێزه‌كانماندا ته‌قیووه‌ته‌وه و چه‌كدارێك كوژراوه”.
عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له دوزخورماتوو به (SNN)ى راگه‌یاند: “له گوندى توركومان نشينى چهرداخلى له دوزخورماتوو چه‌كدارانى داعش ئاگریان به‌رداوه‌ته ده‌غڵ و دانى جوتیاران، بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ش چه‌كداره‌كانى ئێمه چوون به هاناى هاووڵاتیانه‌وه، به‌ڵام داعش بۆمبى چێنراوى له‌و ناوچه‌یه داناوه و ته‌قیووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا دوو چه‌كدارى ئێمه برینداربوون و چهكدارێكیش كوژراوه”.
وتیشى: ” قوربانیه‌كان سه‌ربه فه‌وجى سه‌درن له لیواى 15 ى حهشى شه‌عبى”.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى چالاكبوونهوهى داعشه‌وه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، تا ئێستا سه‌دان دۆنم له گه‌نم و جۆى جوتیاران له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و گرووپه‌وه سووتێنراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانه هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه ده‌فڕێنرێن و زۆرجاریش ده‌كوژرێن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









