
پیکێ و فێرگسۆن
SNN Sport
واین رۆنی ئه ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هۆكاری رۆێشتنی جێرارد پیكێ به‌رگریكاری ئیسپانی له قه‌ڵای شەیتانه سووره‌كان و په‌یوه‌ندیكردنی به ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
رۆنی له لێدوانێکی له رۆژنامه‌ی ( سه‌ندای تایمز ) وتی “سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ئه‌فسانه‌ی راهێنانی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاریدا له پیکێ رزگاری بێت پاش ئه‌و ئاسته‌ی له به‌رامبه‌ر بۆڵتۆن له وه‌رزی 2000-2008 لە خولی ئینگلتەرا پێشکەشی کرد”.
پیكێ كه له تازه‌پێگه‌یشتووانی به‌رشەلۆنه پێگه‌یشت ، ساڵی 2004 په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و له‌گه‌ڵیدا چوار ساڵ مایه‌وه كه ساڵێكیان بە خواستن بۆ یانه‌ی زاراگۆزای ئیسپانی یاری کرد .
رۆنی له لێدوانەکەیدا وتی پیكێ ” رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی بووەوەو هێرشکرایە سەری،ئەمەش له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كۆكرده‌وه له‌گه‌ڵ بۆڵتۆن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی خراپ پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ته‌واو بێت له به‌رژه‌وه‌ندی بۆڵتۆن کە به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر تەواو بوو” .
كوڕه زێڕینەکە رونیكرده‌وه كه سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن دواتر په‌شیمانبوونی ده‌ربڕی به‌هۆی سوربوونی له سه‌ر رۆیشتنی به‌رگریكاره ئیسپانییه لاوه‌كه كه ئه‌و كات له ته‌مه‌نی 21 ساڵایدا بوو”.
هه‌روه‌ها وتی ” پیكێ یاریزانێكی لاو بوو رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی بووەوە ، وابزانم ئه‌و كات فێرگسۆن بڕیاریدا كه گونجاو نه‌بووه بۆ یاریكردن له خولی ئینگلیزی نایاب “.
پیكێ ساڵی 2008 گه‌ڕایه‌وه تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ، له‌وێ سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ى له تیپه كۆنه‌كه‌ی پاش ئەوەی 2 جار پاڵه‌وانێتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا له سه‌ر حیسابی شەیتانه سوره‌كان ساڵی 2008و 2011.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









