
SNN
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە تاران رایگەیاند، بە هۆی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆناوە، بە هیچ جۆرێک رێگە بە دانیشتوانی شارەکە نادرێت بچنە دەرەوەی پایتەخت.
بەپێی وتەی عەلی رەزا زاڵی بەرپرسی لیژنەکە، هەر هاوڵاتیەک سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر و بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
نەوەی هیندی کۆرۆنا ماوەیەکە لە ئێران بڵاوبووەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 17 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمار کراون و 166 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دۆخی تەندروستی لە 120 شاری ئێران بە سور پۆلێن کراوە و هاتووچۆ لە چەند شارێک سنوردار کراوە.
شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە ئێران لە کاتێکدایە کە تائێستا نزیکەی 5٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
14كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









