
پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بادینان لە دژی سزادرانیان داوای هەڵوێست لە هاووڵاتیان و حزبەکان دەکەن و باس لەوەشدەکەن سزادانیان بۆ بێدەنگ کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و بادینان بە تایبەتیە، ئەوەش لە بەرژەوەندی پارتیدایە.
چالاکوان و رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکانی بادینان لە رێگەی پەیوەندی جیاجیای تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکانیان چەند پەیامێکیان ئاراستەی رای گشتی هەرێمی کوردستان و حزبەکان جگە لە پارتی، کردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بنەماڵەکەیان، ئەو دەستگیرکراوانە رایانگەیاندوە: “ئاگادارین حوکمەکەمان پەسەندبوە و ھاوڕێکانیشمان حوکم دەدرێن، ئەمەش بڕیارێکی نایاسایی و نادادپەروەرانەیە. لە یەکەم رۆژی رفاندمانەوە تا ئێستا زوڵممان لێدەکرێت و سزادانمان بۆ ترساندنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بادینانە بۆ بەرژەوەندی پارتی و رێگری لە خەباتی مەدەنی.”
هەروەها زیندانیانی بادینان داوایان لە لایەنەكان و هاوڵاتیان كردوە كە “ھەوڵبدەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم کارەساتە ئاگاداربکەنەوە، دوسیەکە دانەخەن، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا دەکەین کە ئیدیعای سیستەمێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، فشار بکەن و رێگربن لەم پرۆسە نادیموکراسییە.”
زیندانیانی بادینان وێڕای سوپاسكردنی ئەو خەڵك و لایەنانەی كە پاڵپشتییان كردوە، جەختیان كردۆتەوە، كە “ئەوان بێ تاوانن و سزادانیشیان پرسێكی گشتی و لەسەر ماف و ئازادییە و ئەركێكی ئەخلاقی و سیاسی لەسەر هەمو لایەكە كە بێدەنگ نەبن”.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا لە سەر زاری چالاکوانان و رۆژنامەوانانی بەندکراوی بادینان هاتووە: “ئەگەر گشتتان دژی ئەم بڕیارە بن، پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت کە ئەم وڵاتەی ئیفلیج کردوە، نەک لایەنەکان بەڵکو پێویستە کەسە بۆچۆن جیاوازەکانی نێو پارتیش رێگربن لەم پرۆسەیە کە سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەشمانی ناشیرین کردوە.”
هەروەها لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیاندا باسیان لەوە كردوە كە “شوێنمان لە زیندانی ئاسایشی گشتی زۆر خراپەو دۆخی تەندروستی بەشێکمان باش نییە، بەپێی یاسا دوای حوکم دەبێت ئێمە نەقلی چاکسازی زرکای گەوران لە دھۆک بکرێین چونکە دانیشتوی ئەو پارێزگایەین.”
زیندانیانی بادینان دوپاتیان كردۆتەوە كە “ئەو تومەتانەی لەلایەن دادگاکانی پارتییەوە دەخرێنە پاڵمان راست نین، کە ئێمە بە چەکدارو تیرۆرست و سیخۆر لە قەڵەم دەدرێین”و وتوشیانە”ئێمە خۆمان بە خەمخوری ئەم وڵاتە دەزانین کە پێکدێین لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، پێشمەرگەی دێرین، مامۆستا، دکتور، ئەندازیارو مامۆستای زانکۆ) بۆچۆنی جیاوازو خەباتێکی مەدەنیمان ھەبوەو زیانمان بۆ دارو درەختێکی ئەم نیشتیمانە نەبوە، بەڵام سەربڵندین لەسەر مافی خەڵک لە زیندانداین و ورەمان بەرزە.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









