وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجەکانی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ دیاریدەکات

SNN
وەزارەتی کشتوکاڵ بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵیی و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، چەند مەرجێکی بۆ جووتیاران دیاری كرد.
له نوسراوێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووه، لەپێناو بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی (میوە و سەوزە)ی ناوخۆی جووتیاران، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان، میکانیزم و مەرجەکانی هەناردەکرنی بەروبوومی کشتوکاڵی دادەنێ و لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێ.
بەگوێرەی نووسراوەکە، “پێویستە داواکار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە کشتوکاڵ بێت، و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان داواکاری هەناردەکردن پێشکەش بکات، بە هەماهەنگی و پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران”.
وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، “پێویستە داواکار بە روونی (جۆری بەرهەم، بڕی بەهەم، شوێنی بەرهەمهێنان و ئەو دەروازەیەی، کە بەرهەمەکەی لێ هەناردە دەکات و ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکات) لە داواکاری ئاماژەی پێبدات”.
لە خاڵێکی تری نووسراوەکەدا ئهوه خراوەتەڕوو: “ئەو بەرهەمانەی بڕوانامەی پشکنینی تاقیگەی بەپێی تایبەتمەندی ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکرێت پێبدرێت، لەلایەن ئەو تاقیگانەی، کە مۆڵەت پێدراون و لەلایەن وەزارەتمان لە عەلوەکان”، هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە: “پێویستە هەناردەکار ئەم بەرهەمانە بەشێوازێکی مۆدێرن و بەپێی جۆری بەهەمەکان پاکێج بکات و بە پێچانەوەی بەپێی تایبەتمەندی خواستی هەناردەکار بێت”.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
تهمموز 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









