
SNN
بە هۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتی عێراق بریاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی رێژەیی بۆ ماوەی یەک هەفتە.
نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 7ی تەممووزی 2021، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی عێراق بە سەرۆکایەتیی کازمی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتی عێراق چەند بڕیارێکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دا.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە قەدەخەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 11:00ی شەو تا 5:00ی بەیانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژبکرێتەوە، لەم ماوەیەدا کۆبوونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی لەشوێنە گشتییەکان قەدەغەیە “.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “دەسەڵات دەدرێتە دامودەزگاکانی حکومەت کە رێگری بکەن لە دروستبوونی قەرەباڵغی نێو فەرمانگەکان و کاربکەن بۆ ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران، بەتایبەتی فەرمانبەرە دووگیانەکان و ئەو دایکانەی منداڵەکانیان تەمەنیان لە شەش ساڵ بچووکترە دەوامەکانیان 50٪ کەم دەکرێتەوە. هەروەها هانی فەرمانبەران دەدرێت هەفتانە پشکنین بکەن و ئەنجامی پشکنینەکانیان بە ئەرێنی نیشانبدەن یان دەبێت بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەشی فەرمانگەکەیان بکەن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









