گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مارکا:
- چۆن دەستت پێکردووە منداڵ.
- هالاندی تەمەن 19 ساڵ توانیویەتی لەم وەرزە 41 گۆڵ بکات، تەنانەت میسی و رۆناڵدۆ نەیانتوانیوە لە تەمەنی 22 ساڵ بگەن بەو رێژە گۆڵە.
- هەروەها سوارێزیش تا تەمەنی 23 ساڵی نەگەیشتووە بەو ژمارە و هاری کەین لە تەمەنی 24 ساڵی پێی گەیشتووەو مباپی، نەیمار و گریزمان تا ئێستا نەگەیشتوون بەو ژمارەی هالاند.
- لە یەکەم یاری گەڕانەوەدا، 8 پێکان لەخولی بۆندسلیگا روودەدات.

ئاس:
- سیانەی یاریگای بێرنابیۆی نوێ لە ریاڵ مەدرید.
- ئامانجی یانەی ریاڵ مەدرید کۆکردنەوەی هازارد، هالاند ومباپییە لە ساڵی 2021، یانەکە دەیەوێت تەمەنێکی مامناوەندی هەبێت لە هێڵی پێشەوە بەرێژەی 3 ساڵ.
- لیڤاندۆڤسکی گۆڵ لە خولی ئەڵمانیا دەکات و بایرن میونخ براوە دەبێت و ئەم یاریزانە خێراتر دەبێت بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕین، ئەو یاریزانە توانی گۆڵی ژمارە 26 بکات و لە ئێستادا 56 خاڵی بۆ بردنەوەی پێڵاوە زێڕینەکە هەیە.
- تا ئێستا یاریکردنی یانەکانی ئیسپانیا لە رۆژی دووشەممە یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادوەر دەبێت.

سپۆرت:
- رێککەوتنی سەرەتایی یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لە پێناو پیانیچ و دی چیلۆ و سیمیدۆ کراوە، کە یانەی یۆڤانتۆس هەردو یاریزانەکەو 25 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە دەدات لە پێناو سیمیدۆ، یانەی بەرشەلۆنە لە چاوەڕوانی رەزامەندی سیمیدۆیە.
- ئەگەر تۆدیبۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بخرێتە گرێبەستەکەوە، ئەو پارەی یۆڤانتۆس بە بەرشەلۆنەی دەدات دەبێتە 47 ملیۆن یۆرۆ.
- ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنانی بەکۆمەڵ دەکات.
- یۆنیۆن بەرلین 0-2 یۆڤانتۆس، یانەی بایرن میونخ بۆ بردنەوە گەڕایەوەو لیڤاندۆڤسکی گۆڵ دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- هەفتەیەکی گەرم، لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز وپیانیچ.
- یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی هەردو یاریزانەکەی وەرگرتووە بۆ گواستنەوەیان بۆ یاریگای کامپ نۆ، لەوانەیە سیمیدۆ، راکیتچ، رافینیا، ئۆمتیتی و ڤیدال لە گرێبەستەکە بەکار بهێنرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی دیستی یاریزانی لای راستی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی دەکاتەوە.
- بایرن میونخ گەڕایەوەو لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵ لە یانەی یۆنیۆن بەرلین بکات و گەڕایەوە بۆ جەنگی بردنەوەی پێڵاوی زێرین.
- سیفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا” من دڵنیام خولی یانە پاڵەوانەکان لە مانگی ئاب تەواو دەکرێت”.

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









