
SNN-عەلی حەمەسەعید
هاووڵاتیان و فرۆشیارانی هەڵەبجە باس لەوەدەکەن، ئەمساڵ كەمترین ئامادەكارییان بۆ هاتنی جەژن كردووە ئەوەش بەهۆی دابەشنەكردنی موچە لەكاتی خۆیدا و نەبوونی بەرچاوڕوونی لە داهاتووی دۆخی دارایی هەرێم.
كەژاڵ عوسمان، یەكێك لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە کە فەرمانبەر و خێزاندارە، بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە دۆخی دارایی هەرێم تەواو جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، چونكە نە هاوڵاتیان و نە حكومەت بۆ خۆیشی نازانێت ئەم دۆخە بە كوێ دەگات، بۆیە ئەمە وای لە هاووڵاتیانكردووە كەمتر ئامادەكاری بكەن بۆ هاتنی جەژن و كڕینی پێداویستیەكان بە بەراورد بە جەژنی ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆری موچە خۆران نزیكەی 50 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە و خۆئامادەكردنیش بۆ جەژن بە گیرفانی بەتاڵ ناكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئێستا كە هاتووم بۆ بازاڕ بۆ ئەوە نەهاتوم كە جلی جەژن بۆ منداڵەكانم بكڕم، بەڵكوو هاتووم پێداویستی سەرەكی ڕۆژانەمان لە نان و تەماتە و هەندێك شیرینی بۆ بەربانگ بكڕم، دڵنیام ئەم قەرەباڵغیەی كە من و تۆ دەیبینین لەم بازاڕە بەشێكی زۆری وەك من موچەخۆرن و چاوەڕێی حكومەتن موچەیان بداتێ و جلوبەرگ بۆ خێزانەكانیان بكڕن و بەشێكی مووچەكەشیان بدەنەوە بە قەرزی بازاڕ و بەشەكەی دیكەش دابنێن بۆ كرێ خانوو”.
هاوکات وەرزێر فەرەج، یەكێك لە دوكاندارەكانی ناو بازاڕی هەڵەبجە وتی: “من دوكانی فرۆشتنی جلوبەرگی ژنان و منداڵانم هەیە ئەوەی لەم بازاڕەی ئێمە دەگوزەرێت تەنها دروستبوونی قەرەباڵغیەكی زۆرە لە ناوبازاڕدا بە بێ ئەوەی هاوڵاتیان جلوبەرگ بكڕن، ئەمە تەنها لەم دوكانەی من وانیە بەڵكوو دوكاندارە هاوڕێكانیشم هەمان دەردە دڵی خۆیان دەكەن و نیگەرانن لەوەی هاوڵاتیان هیچ ناكڕن هۆكارەكەشی ڕوونە كە هاوڵاتیان بەرچاویان ڕوون نیە لە داهاتووی دۆخی دارایی هەرێم تەنانەت حكومەت بۆخۆیشی هەمان گرفتی هەیە کە نازانێت ئایا دەتوانێت لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت و ئەم دۆخە تێپەڕێنێت؟”.
ئەو دوكاندارە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەی بووەتە گرفت بۆمان ئەو كەسانەی دێنەلامان زۆربەیان خزم و ناسراون و بەهۆی پێنەدانی موچەكانیانەوە داوای قەرزمان لێدەكەن بۆ كڕینی جلوبەرگی جەژنیان، بەڵام بە هەمان شێوە ئێمەش قەرزێكی زۆری سلێمانیمان لەسەر كەڵەكە بووە و ناتوانین لەوە زیاتر بەقەرز جلوبەرگ بفرۆشین دواجار هاوڵاتیانمان لێ نیگەران دەبن بۆیە كەوتوینەتە دۆخێكی زۆر ناخۆشەوە كە هەموو چین و توێژە جیاوازەكان پێوەی دەناڵێنن و هێندە بیریان لە دەرباز بوونە لەم دۆخە هێندە بیریان لە ئامادەكاری نییە بۆ هاتنی رۆژانی جەژن”.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بۆ SNNئەوەی ڕوونكردەوە: “ئەوەی لەسەر ئێمەیە وەك حكومەت چاودێریكردنی ناوبازاڕە لە رووی ڕێگەنەدان بە ساغكردنەوەی كاڵای ماوە بەسەرچوو، هەروەها رێگەگرتن لە بەرزكردنەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان لە رۆژانی پێش جەژن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە هاوبەشەكانمان لەم چەند رۆژەدا سەردان و چاودێریكردنی ناوبازاڕیان چڕكردوەتەوە هەر دوكاندار و فرۆشیارێك هەوڵی گرانفرۆشی یاخود ساغكردنەوەی كاڵای ماوەبەسەرچوو بدات بە توندی رووبەڕووی دەبینەوە بۆ ئەوەش داواش لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









