ئیتۆ به‌رشەلۆنه پشتگوێ ده‌خات و یانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له كاروانی خۆیدا ئاشكرا ده‌كات

ساموێل ئیتۆ
SNN Sport
ساموێڵ ئیتۆ یاریزانی پێشووتری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ده‌مرێت و هانده‌ری نیراتزۆریه نەک یانەی بەرشەلۆنە .
ئیتۆ لە نوێترین لێدوانی‌دا هه‌ستا به گێرانه‌وه‌ی ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه ئیتاڵیه‌كه له یانه‌ی بهرشەلۆنهوهو به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین نازناو بهدرێسهكهیهوه .
ئیتۆ له هاوێنی 2009 له یانه‌ی بهرشەلۆنهوه چووه ریزی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له بۆندێكی ئاڵوگۆركردن له‌گه‌ڵ زه‌ڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و 2 وه‌رز یاری كرد‌و 53 گۆڵی تۆمار كرد و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ساڵی 2010 توانی 3 نازناوه‌كه بباتەوە .
ئێتۆ له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ” ئەگه‌ر یاریزان بوویت له ئینتەرمیلان، ئه‌وه ده‌مریت و هەر هانده‌ری ئه‌و دەبیت “.
وتیشی ” مۆرینیۆ به رێگایه‌كی ساكار رازیكردم ، درێسی ژماره 9 ئینتەرمیلانی بۆ ناردم و بۆمی نوسی و وتی ” ئه‌وه بۆ تۆیه و ئێمه چاوه‌ڕوانتین “.
هه‌روه‌ها وتی ” جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌بوو له نێوان ئه‌و مووچه‌ی داوامدهكرد و له نێوان ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئینتەر خستبوویانهروو ، بۆیه هه‌موانم سه‌رسام كرد، وتم با ئەو مووچە وبه‌شی لێبڕاو لە گرێبەستەکەم بیکەینە پاداشت بۆ تیپه‌كه ، ئەگه‌ر نازناوی خولی پانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپامان له ماوه‌ی 2 ساڵدا بردەوە ،بەڵام پاش تێپه‌ربوونی ته‌نیا 10 مانگ پاڵه‌وانی پێشبڕكێكه بووین “.
وتیشی ” نامه‌یه‌كم له ماتیرازی پێگه‌یشت و پێی وتم ” ئەگه‌ر هاتی بۆ ئینتەر ئه‌وه هه‌مووشتێك دەبەیتەوە ، ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم پێ نه‌بوو بۆیه پرسیارم له دیمتری ئهلبهرتینی لێ‌كرد “.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ” نامه‌كه به راستی له ماركۆوه بوو ، پێشتر ئه‌مه له هه‌موو ژیانی پێشهییمدا رووینه‌داوه ، ئه‌م نامه‌یه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له بریاردانم “.

هه‌روه‌ها وتی ” دواتر ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی یانه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و پێی وتم ، ئێتۆ بڕوات پێم هه‌بێت كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ ئێمه به سه‌ر ده‌به‌یت و وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه له ماڵی خۆتی “.

ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی له پێگه‌ی باڵی چەپدا له به‌رامبه‌ر یانه كۆنه‌كه‌ی له نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان وتی ” ته‌نیا له به‌رامبه‌ر بهرشەلۆنهدا له‌و پێگه‌یه یاریم كرد ، ئه‌مه‌ش به هۆی دۆخێكی كتوپڕبوو له‌و شه‌وه‌دا وا مه‌زنده‌م كرد ، له راستیدا ئه‌مه‌م له ماوه‌ی وه‌رزه‌كه‌دا مه‌زنده‌م كردبوو ، کاتێک تیاگۆ مۆتا كارتی سووری دژی بەرشەلۆنە وه‌رگرت و لەو كاتدا مۆرینیۆ و زانێتی قسه‌یان بۆم كرد و بۆمیان روونكرده‌وه چۆن له سه‌ر یاریگاكه بوەستین ، ته‌نانه‌ت كاتم به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو بۆ بیركردنه‌وه له‌و مه‌ودایه‌ی كه ده‌بێت رابكه‌م “.
هه‌روه‌ها وتی ” به خۆمم وت با هه‌موو توانایەكمان بخه‌ینه گه‌رو له كۆتایدا ده‌بینین چی روو ده‌دات و سه‌ركه‌وتووبووین له گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان “.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ” هه‌میشه یەک شت له یاد ناكه‌م كاتێک لە به‌رامبه‌ر چێڵسی یاریمان كرد ، مۆرینیۆ پێش یارییه‌كه پێی وتین ، تیپێك ناتوانێت لێم بباته‌وه كه پێشتر راهێنانم پێدا بێت ، چوینه نێو یارییه‌كه به جۆرێكی جیاواز له پێداگری ،چونكه ئێمه بۆ خۆمان یاریمان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو بۆ راهێنه‌ره‌كه‌مان”.
له کۆتایی قسه‌كانیدا وتی ” پێش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه گۆڵ تۆمار بكه‌م وه‌ستام كاتێک تۆپه‌كه كه‌وت و به خۆمم وت ئەگه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵ كرد ئه‌وه به ئاسانی گۆڵ تۆمار ده‌كه‌یت “.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









